ناتەنیاھۆ وەلامێکی توندی ئەردۆغان دەداتەوە

دوای ئەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، دەوڵەتی ئیسرائیلی بە “فاشیسترین” دەوڵەتی جیهان ناوبرد، بێنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، وەڵامی دایەوە.

لە لێدوانێکیدا بۆ پەرلەمانی تورکیا، ئەردۆغان هێرشیکردە سەر ئیسرائیل و بە وڵاتێکی بێ یاسا  و سەرکوتکەری ناوبرد، گوتیشی: “رۆحی ئەدۆڵف هیلتەر دەرکەوتۆتەوە لەناو هەندێک سەرکردەی ئیسرائیل، جیهان بەرەو کارەساتی گەورە دەبات.. ئیسرائیل یەکەم دەوڵەتی زایۆنیست، فاشیست و رەگەزپەرستی جیهانە”.

لای خۆیەوە ناتەنیاهۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، وەڵامی ئەردۆغانی دایەوە و نووسیویەتی: “مامەڵەی ئەردۆغان لەگەڵ کورد  و سوورییەکان، لەگەڵ هەزارەها زیندانی وڵاتەکەی. راستی حاشا هەڵنەگرن کە ئەردۆغان دژی یاسا نەتەوەییەکانی وڵاتەکەیەتی…تورکیا لە ژێر رکێفی دیکتاتۆرێکی رەشدایە، لە کاتێکدا ئیسرائیل مافی یەکسان دەبەخشێتە هەموو هاوڵاتیانی”.

پەیوەندی ئیسرائیل و تورکیا لەسەر گرژییەکانی شاری غەزە و گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە تەلئەبیبەوە بۆ قودس، تەواو ئاڵۆزی بەخۆیەوە بینیوە. لە رابردووشدا چەندین جار ئەو دوو سەرکردەیە هێرشیان کردۆتە سەریەك.

ھەواڵی زیاتر