كەنەدا…بەھۆی ھێرشی چەكداریەوە دوو كەس كوژران

ژمارەی قوربانییانی هێرشە چەکدارییەکەی شاری تۆرنتۆ لە کەنەدا بەرز دەبێتەوە.

پۆلیسی شارەکە رایگەیاندووە، بەهۆی رووداوەکەوە، دوو کەس (بە هێرشبەرەکەشەوە) گیانیان لەدەست داوە و 14 کەسی دیکەش بریندار بوون و تا ئێستا دیار نییە هێرشەکە تیرۆریستی بووە یان تاوانکاری.

شەوی یەکشەممە 22/7/2018، چەکدارێک لە شەقامی گرینکتاون لە ناوەڕاستی شاری تۆرنتۆ بەشێوەی هەڕەمەکی تەقەی لە خەڵکی کردووە.

دوای تەقەکردنەکە، پۆلیس گەیشتووەتە شوێنەکە و لەگەڵ گەیشتنی پۆلیسیش، هێرشبەرەکە تەقەی لەپۆلیس کردووە و دواتر خۆی کوشتووە.

ھەواڵی زیاتر