ئەو کەسەی دەبووە هاندەری هەر هەڵبژاردەیەک دەدۆڕا ئومێدی بۆ گەڕایەوە

نیفزات ئایدانی تورکی و هاندەرێکی سەرسەختی تۆپی پێ، لەدوای چەندین شکستی ئەو هەڵبژاردانەی بووەتە هاندەریان ، دواجار یەکێکیان سەرکەوتنی تۆمارکرد.

نیفزات لە ساتی دەستپێکردنی مۆندیالەوە، لە تورکیاوە چووەتە رووسیا و بە دەرکردنی ئەو هەڵبژاردەیەی هاندەری بووە راستەوخۆ هەڵبژاردەکەی دیکەی هەڵبژاردووە.

لەماوەی مۆندیالدا، نیفزات یەک لە دوایەک بووەتە هاندەری هەڵبژاردەکانی (میسر، ئەڵمانیا، ئەرجەنتین، کۆڵۆمبیا، بەڕازیل) کە سەرجەمیان لە مۆندیال دەرکران، کۆتا دانەشیان بووە هاندەری ئینگلتەرا و لە کۆتایدا توانی سەرکەوتن تۆماربکات بۆ قۆناغی هەشتی پاڵەوانێتییەکە

ئەمەش دوا وێنەی

ھەواڵی زیاتر