54 کەس بەهۆی گەرماوە گیانیان لەدەست دا

لە هەرێمی کیوبیک، 54 کەس بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە گیانیان لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی ئاژانسە جیهانییەکان، پلەکانی گەرمی لە ناوـجە جیاوازەکانی هەرێمی کیوبیک لە رۆژهەڵاتی کەنەدا گەیشتووەتە دەوروبەری 30 پلەی سیلیزی.

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەو ناوچانە، هەروەک میدیا کەنەدییەکان باسی دەکەن، لە ماوەی یەک هەفتەدا 54 کەس گیانیان لەدەست داوە.

ھەواڵی زیاتر