سوپای توركیاو سوپای ئەمریكا لەنزیك شارۆچكەی مەنبەج جموجوڵی سەربازییان ئەنجامدا


بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵ، جموجوڵەكە لەنێوان ناوچەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات‌و منبج-دا بووە، كە حەوتەمین دەورییەی سەربەخۆی هەماهەنگیان بووە.

سوپای توركیا و سوپای ئەمریكا لەچوارچێوەی رێككەوتنی نەخشەرێگای مەنبەج، ئەو جموجوڵە سەربازییانە ئەنجامدەدەن.

شاری مەنبەج دەكەوێتە باكووری رۆژئاوای سوریاو لەساڵی 2016وە بەدەست شەرڤانانی یەكینەكانی پاراستنی گەلەوەیە، كە توركیا بەوە رازی نییەو داوای كشانەوەیان دەكات.

ھەواڵی زیاتر