ڤیدیۆ.. یەپەگە بەچەكی بێدەنگ چەكدارێكی سەر بەتوركیا دەكوژێت

پێگەی فەرمی یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە، گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە، كە تێدا كوژرانی چەكدارێكی سەر بەسوپای توركیا دەبینرێت.

چالاكییەكە لەناوچەی جەندریسی كانتۆنی عفرین لەرۆژئاوای كوردستان ئەنجامدراوەو تێدا دەردەكەوێت، لەوكاتەی چەكدارێكی سەر بەسوپای توركیا لەسەر شەقامێك دەڕوات بەچەكی بێدەنگ تەقەی لێدەكرێت‌و دەكوژرێت.

چالاكییەكە رۆژی 24ی مانگی رابردوو ئەنجامدراوەو یەپەگە هیچ روونكردنەوەیەكی تری لەسەر بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆكە نەداوە.

ھەواڵی زیاتر