کیم جۆنگ ئون: ئەفسەرێکی بالای بە ٩٠ فیشەک کوشت

به‌پێى هه‌واڵێكى ده‌یلى مه‌یلى به‌ریتانى دوێنى چوارشه‌ممه‌ 27ى حوزه‌یرانى 2018، كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكى كۆریاى باكوور فه‌رمانى كوشتنى بۆ فه‌رمانبه‌رێكى باڵاى سوپاى وڵاته‌كه‌ى راگه‌یاند به‌هۆى ئه‌وه‌ى پسووله‌ى به‌شه‌ خۆراك و سووته‌مه‌نى زیادى داوه‌ته‌ سه‌ربازه‌كانى.

جه‌نراڵ هیون جو سونغ ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ بوو كه‌ به‌هۆى گه‌نده‌ڵى و تۆمه‌تبارى خراپ به‌كارهێنانى ده‌سه‌ڵات و خزمه‌تكردنى دوژمنانى وڵات و به‌شدارى له‌ ناشرین كردنى پارتى ده‌سه‌ڵات كوژرا.

فه‌رمانى كوشتنى جه‌نراڵ هیون جو سونغ له‌ په‌یمانگاى سه‌ربازى كانگ كۆن به‌ڕێوه‌چوو كه‌ ده‌كه‌وێته‌ قه‌زاى سونان سه‌ر به‌ پیۆنگیانگى پایته‌ختى كۆریاى باكوور.

جه‌نراڵ جو سونغ له‌ مانگى نیسانى رابڕدوو فه‌رمانى به‌ وێستگه‌كانى پێدانانى خۆراك و سوته‌مه‌نى دابوو كه‌ چیتر پێویست ناكات په‌یڕه‌وى سیاسه‌تى خۆ برسى كردن بكه‌ن كه‌ له‌لایه‌ن كیم جۆنگ ئونه‌وه‌ ده‌ركرابوو به‌ مه‌به‌ستى په‌ره‌پێدان و پیتاندنى یۆرانیۆم.

جه‌نراڵ هیون جو سونغ به‌ بۆچونى ئه‌و سیاسه‌تى ” سگ هه‌ڵگوشین” كه‌ له‌لایه‌ن كیم جۆنگ ئونه‌وه‌ ده‌رچووبوو چیتر پێوست ناكات په‌یڕه‌وى پێكرێت دواى ریككه‌وتنى ئاشتى نێوان كۆریاى باكوور و وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا.

جێى ئاماژه‌یه‌ ئه‌و به‌شه‌ زیاده‌ى كه‌ جه‌نراڵ جو سونغ به‌ سه‌ربازه‌كانى داوه‌ 580 كیلۆ برنج و 750 كیلۆ گه‌نمه‌ شامى و هه‌روه‌ها یه‌ك تۆن له‌ سووته‌مه‌نى، به‌هۆى ئه‌م كاره‌ى فه‌رمانى كوشتنى بۆ ده‌رچوو و به‌  ده‌ستڕێژى 90 فیشه‌ك كوژرا.

ھەواڵی زیاتر