لە كاتی یەكێك لە یاریەكانی مۆندیالدا خێزانێك بە دڕندانەترین شێواز كوژران

دواى ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى خێزانه‌كه‌ بۆ بینینی یارییه‌كى تۆپی پێی مۆندیالى ڕووسیا ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌، تاوانێكى گه‌وره‌ كه‌ دایكێك و دوو كچه‌كه‌ى ده‌بنه‌ قوربانى، له‌ وڵاتى میسڕ، ئه‌نجام ده‌درێت.

له‌ورده‌كاریی تاوانه‌كه‌دا، كه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ئاشكرا كراوه‌، هاتووه‌، ته‌رمى ژنێكى ته‌مه‌ن 38 ساڵ و دوو كچى 14 و 12 ساڵانى دۆزرانه‌وه‌: “ته‌رمه‌كان له‌ناو شوقه‌كه‌یدا بوون له‌ جاده‌ى بیستى سه‌ر به‌ سنوورى ده‌سه‌ڵاتى بنكه‌ى پۆلیسی (بوولاق ده‌كرووره‌)”.

له‌لێكۆڵینه‌وه‌دا ده‌ركه‌وت، ژنه‌كه‌ به‌ناوى “هبه‌” به‌ سه‌رپۆشێكى ئافره‌تانه‌ خنكێندراوه‌، كچه‌ گه‌وره‌كه‌شی به‌ وایه‌رى ته‌له‌فوون و كچه‌ بچووكه‌كه‌ش به‌ به‌رگى سه‌رین، خنكێندراون.

پیاوه‌كه‌ كه‌ فه‌رمانبه‌ره‌ و پێشانگاى فرۆشتنى ئۆتۆمبێلی هه‌یه‌، له‌ گوته‌كانیدا بۆ پۆلیس، ڕای گه‌یاندووه‌، بۆ بینینی یاری تۆپی پێی نێوان میسڕ و ڕووسیا، چووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ یه‌كێك له‌ كافتریاكان، كاتێك گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌، به‌تاوانه‌كه‌ى زانیوه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاندووه‌، هه‌موو پاره‌كانى له‌ناو جانتایه‌كدا بووه‌ له‌ ژوورى خه‌وه‌كه‌ى و دزراوه‌، كه‌ زیاتر له‌ 340 هه‌زار جونه‌ی میسڕى ده‌بوو.

دواتر له‌ كامێراكانى چاودێریی ناوچه‌كه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌، كه‌ ژن و پیاوێكى نه‌ناسراو هاتوونه‌ته‌ ناوچه‌كه‌ و چوونه‌ته‌ سه‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌و شوقه‌یه‌ی تاوانه‌كه‌ى تێدا ئه‌نجام دراوه‌، پۆلیسیش به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێت.

ھەواڵی زیاتر