پەكەكە؛ نەھامەتی بۆ ھەدەپە و باڵەكانی تری

بڕیارە سبەی ٢٤ـی ٦ـی ٢٠١٨ ھەڵبژاردنەكانی توركیا ئەنجام بدرێت، لە نوێترین رووداوە شاراوەكان، كەجەكە (پەكەكە) بڕیاری ئاگربەستی بۆ٢٤ كاتژمێر ڕاگەیاند تاوەكۆ ھەڵبژاردنەكانی توركیا بێ كێشە بەڕێوە بچن و ھاوڵاتیانی ئەنقەرە و ئەستەمبوڵ بە بێ ترس روو لە سندوقی دەنگدان بكەن!

لێرەدا پرسیار ئەوەیە، ئەگەر ھاولاتیانی باكووری كوردستان لەگەل ئەم شەڕە (*ناپیاوانەی) پەكەكەن بۆچی شەڕ ڕادەگرێت! ھەرچەندە ھیچ شەڕێكیش لە ئارادا نیە تا ئاگربەستی بۆ ڕابگەیەندرێت! پەكەكە دەزانێت ئەو بەناو شەڕەی دەیكات جگەلە زیان بۆ گەلی كورد ھیچ زیانی بە تورك و حكومەتە فاشتەكەی نەگەیاندووە، بەلكۆ قوربانی یەكەمی بەناوشەڕەكانی پەكەكە كوردانی چوارچارچەی كوردستانن، ئەگەر وانیە دەبێت پەكەكە لە رۆژی ھەڵبژاردندا ھێرشەكانی چڕتركردبایەوە بۆ ئەوەی ھاوڵاتی توركی لە ئەنقەرە و ئەسەمبوڵ بە ئارەزۆی خۆی نەچنە سەر سندوقی دەنگدان، دەبوایە ئەمشەو پەكەكە ئیدعای كاوڵكردنی ئەكسەرای بكرادایە ئەگەر تەنھا پڕۆپاگەندەش بوایە سودی بۆ ھەدەپە دەبوو، بەلام من و تۆ و پەكەكە و ھەموو كورد و بەیاتیبەت كوردانی باكوور دەزانین ئەوەی پەكەكە لە ماوەكانی ڕابردوودا كردوویەتی لێدان بووە لە كورد نەك توركی فاشست.

ئاگر بەستە ٢٤ كاتژمێریەكەی پەكەكە بۆ دوو ئەگەر دەگەڕێنمەوە:

١- بۆ ئەوەی دەنگدەرانی ئاك پارتی(ئەردوگان) بەبێ ترس روو لە سندوقی دەنگدان بكەن، بەتایبەت ئەو كوردانەی دەنگ بە ئەردوگان دەدەن ھەست نەكەن كە پەكەكە لەم رۆژەدا تیرۆریان دەكات بەناوی جاشایەتی.

٢- پەكەكە چاوەڕێی ئەنجامەكانی ھەڵبژاردن دەكات، ئەگەر ھەدەپە بگات بە پەڕلەمان واتا بەربەستی ٪‏١٠ تێپەڕێنێت، پەكەكە دەست بە شەڕ دەكاتەوە بۆ ئەوەی ھەدەپە نەتوانیت بەشداری حكومەت بكات، وەك ھەڵبژاردنی ڕابردوو ئەگەر ھەدەپە بەشداری حكومەتی بكردایە كە پەكەكە نەیھیشت بیكات، ئێستا دوخی كوردانی باكور لە كەنارێكی ئارام و باش بوو.

پێم وایە ئەگەر ھەدەپە نەتوانێت بەربەستی ٪‏١٠ ببڕێت و نەگاتە پەڕلەمان، ئەوكات پەكەكە دەست بە پڕۆسەی ئاشتی دەكات و ئاگربەستەكەی بۆ ماوەیەكی درێژ نوێ دەكاتەوە.

كاتی خۆی سەرۆك بارزانی و مام جەڵال پرۆسەی ئاشتیان ھێنایە ئاراوە و ھەوڵیان دەدا پڕۆسەی ئاشتی سەربگرێت و كوردانی باكوری وڵات واتا توركیا بە مافەكانیان بگەن لە رێگای دەستوور و یاساوە، بەڵام پەكەكە بە كوشتی پۆلیسی ئاگركوژێنەوە ھەموو ریسەكەی كردەوە بە خوری.

مەبەستمە لێرەدا بلێم، سەركردەی پەكەكە لە قەندیل ھەمیشە بە ناڕاستەوخۆ دەلێن”سەركردەكانی ھەدەپە لەسەر خەباتی ئێمە بوون بە پاڵەوان” مەبەستیان لە دەمیرتاشەكانە، ئەوەی شارەزای سیاسەتەكانی پەكەكە بێت دەزانێت كە پەكەكە بریتیە لە (قەندیل-باكور-ئەورۆپا)

باڵی ئەورۆپای پەكەكە و باڵی باكور ھەمیشە بوون بە قوربانی “*میر محێ”ـیاتی سەركردەكانی قەندیل، زۆرجار باس لەوە دەكرێت چەندین كەسایەتی دیاری پەكەكە لە ئەورۆپا بە دەستی پەكەكەی قەندیل شەھیدكراون لە نمونەكانی ساكینا جانسز و ھەڤاڵانی، دەمیرتاشەكانیش بەھۆی ھەنگاوە نابەجێیەكانی پەكەكە نێوەی تەمەنیان لە زیندانەكانی توركیا بەڕێكردووە.

ھەكار ھەركی

* مام جەلال ئەم ناوانەی لە پەكەكە ناوە (شەڕی ناپیاوانە و میر محێ)

ھەواڵی زیاتر