“كەركوك مەرجی یەكەمی بەشداری پارتیە لە حكومەتی داھاتووی عێراق”

دكتۆر محه‌مه‌د خورشید به‌رپرسی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ كه‌ركوك له‌سه‌ر ره‌وشی ئاسایشی شاره‌كه‌ رایگه‌یاند: به‌داخه‌وه‌ تا ئێستا ره‌وشی ئه‌منی شاری كه‌ركووك و ده‌ورووبه‌ری ناله‌باره‌ .

له باره‌ی به‌شداربوونی پارتی له‌‌ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، محه‌مه‌د خورشید رایگه‌یاند: پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ رێگه‌ی دوو كه‌یسه‌وه‌ گفتوگۆ  ده‌كات كه ئه‌وانیش بریتین له‌:

پێدانه‌وه‌ی مافه‌ شایسته‌كانی كوردستان وه‌ك نه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆكان بۆ سه‌ر كوردستان و فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم.

دووه‌م: پرسی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمه‌ و له‌ نێویشیاندا كه‌ركووك كه‌ به‌ ره‌مزی ئه‌و پرسه‌ داده‌نرێت و كار بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان ده‌كات.

ھەواڵی زیاتر