بەرپرسێکی ئەمریكی: هێرشە ئاسمانییەکەی سەر هێزەکانی رژێمی سووریا لەلایەن ئیسرائیلەوه ئەنجام دراوه

بەرپرسێکی ئەمریكی ئەمڕۆ ئاشکرای کرد، هێرشه ئاسمانییەکەی ئەم دواییەی سەر بنکەکانی هێزەکانی رژێمی سووریا له نزیک سنووری عێراق، لەلایەن ئیسرائیلەوه ئەنجام دراوه.

ئەم بەرپرسه که نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت به “سی‌ئێن‌ئێن”ی راگەیاندووه، ئەو شوێنانەی دوێنێ بۆمباران کراون، شوێنی جێگیربوونی زۆریەک له چەکدارانی لایەنگری بەشار ئەسەد و هاوپەیمانی ئێران بوونه.

ئیسرائیل تاکو ئێستا لەمبارەیەوه کاردانەوەی نەبووه.

ئیسرائیل زۆرتر ناوچەکانی رۆژئاوای سووریا که له سنووری خۆی نزیکه بۆمب‌باران دەکات و بۆمب‌بارانی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی سووریا شتێکی دەگمەنه.

حکومەتی سووریا ئەمریکا و هاوپەیمانانی بەم هێرشه تۆمەتبار کردبوو.

Radiofarda

ھەواڵی زیاتر