ئەنجلینا جولی لە دھۆكەو دەلێت: ھەرێمی كوردستان رێزێكی گەورە لە ئاوارەكان دەگریت

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وامنیدا له‌ كه‌مپی دۆمیز لە دهۆك ئه‌نجلینا جولی ئه‌كته‌ری ناوداری هۆلیۆد و باڵیۆزی نیازپاكی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌ه‌كان راگه‌یاند، من لێرەم بۆ ئه‌وه‌ی رۆژی جیهانی ئاواره‌كان دیاری بكه‌م.

ئه‌نجلینا جۆلی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ سه‌ره‌دانی ئاواره‌كانی رۆژئاوای كوردستانی له‌ كه‌مپی دۆمیزكرد و له‌ هه‌مان كه‌مپ بۆ ده‌زگایه‌كانی راگه‌یاندن وتی”كاتێك له‌ وڵاتی خۆمان باسی رۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست ده‌كه‌ین نه‌خۆشی و شه‌ڕ به‌بیرمان دێت.

وتیشی “ئه‌و خێزانانه‌ی ئێستا له‌ كه‌مپه‌كانی عێراق ‌و سوریا و لیبیا و یه‌مه‌ن له‌ ناخۆشیدا ده‌ژین رووبه‌ڕووی هه‌ندێك گرفت بوونه‌تەوە، كه‌ هیچ په‌یوه‌ندیێكیان بەوانەوە نییە”.

جولی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، هه‌ر جارێكیش كه‌ دێمه‌ ئاواره‌كان ده‌بینم، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێزێكی گه‌روه‌ له‌ ئاواره‌كان ده‌گرێت له‌هه‌مان كاتدا زۆر خۆشحاڵم كه‌ له‌ جه‌ژندا لێره‌بووم.

له‌كونگره‌ رۆژنامه‌وانه‌دا باڵوێزە نیازپاكی نەتەوەیەكگرتووەكان وتیشی “سێشه‌ممه‌ی داهاتوو هه‌موو داتایەكی په‌یوه‌ست به‌ كاروباری ئاواره‌كان رادەگه‌یه‌نم”.

ھەواڵی زیاتر