دوای ھەشت مانگ داخرانی، رێگای ھەولێر – كەركوك كرایەوە

دوای ئەوەی بەھۆی داگیركردنی كەركوك لەلایەن حەشدی شەعبی بە ھاوكاری گرۆپێكی ناو یەكێتی، ڕێگای نێوان ھەولێر – كەركوك لە نزیك شاروچكەی پردێ داخرا، ئەمرۆ بە فەرمانی حەیدەر عەبادی كرایەوە.

سەرچاوەیەك لە میحوەری پردێی پێشمەرگە بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: بە بڕیاری حەیدەر عەبادی لە مرووە رێگای ھەولێر – كەركوك كراوەتەوە و لە ئێستادا ھاتن و چوون تێیدا ئاساییە.

ھەواڵی زیاتر