دەولەتمەدار یان دامرکێنەوەی ئاگرەکان !

عزەت سبری

هیچ گومانی تێدانیە ئەگەر باس لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بکرێت ڕاستەوخۆ لە هزرماندا ڕۆلی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی بەبیرمان نەهێتەوە . دوای ڕوداوەکانی 16 ی ئۆکتۆبەر کوردستان کەوتە بەر شالاوێکی داگیر کەری و پڕ لە گەمارۆ چ لە زەمین یان لە ئاسمان و گۆشەگیر کردنی پێگەی هەریمی کوردستان لەڕوی دیبلۆماتیەوە لە لایەن وولاتانی هەرێمی و تاڕادەیەکیش نێودەولەتی .

دوای ئەم هەموو گوشار و پەلامارانە هەرێمی کوردستان پێویستی بە کار ئەکتەرێکی بەهێز هەبوو تاکو هەرێمی کوردستان لەم گۆشەگیرە ڕزگار بکات ئەویش ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی بوو . جەنابیان سەرەتا بە لێدوانە نەرم و لەسەر خۆکانی توانی وزەیەک بداتەوە بەر گیانی برینداری هەرێمی کوردستان . دواتر دەستی کرد بە هەولە دیبلۆماتیەکانی نێودەولەتی سەردان و پەیوەندی تەلەفۆنی گرنگی ئەنجام دا . توانی زۆر وولاتان بهێنێتە سەر خەت کە نەهێلێت ئەم ئەزموونەی کوردستان لەدەست بچێت کەبەهۆی ڕوداوەکانی 16 ی ئۆکتۆبەر خرابوە مەزادەوە . دواتر توانی هەناسەیەک بەر دۆخی ئابووری کوردستان بدات و لەداهاتی ئەو نەوتەی لەدەستماندابوو لەگەڵ داهاتی ناوخۆ . ( کە ئەمەی دووەهەمیان بەهۆی گەمارۆکان زۆر کەمی کردبوو ) سەرەڕای ئەو حزبانەی ئەم بارودۆخەیان قۆستبوەوە ڕۆژانە مامۆستا و پزیشک و فەرمانبەرانیان دەهێنایە سەر شەقام . ئەمەیان زیاتر بۆ لێدانی پارتی بوو نەک ئەوەی لە حکومەت . بەلام سەرەڕای ئاستەنگەکان توانی زالبێت بەسەر ڕوداوەکان . هەندێ کەس پێیان وابوو ئیتر حکومەت کۆتایی هات سێ مانگ جارێکیش ناتوانی مووچە دابین بکات بەلام دەولەتمەدار نەک هەرتوانی مووچەبدات بەلکو دەسکاری مووچە کراو مووچە زیادکرا . ئەوانەی بیری تەسکدابوون ئێستا دۆشداماون نازانن چۆن بەڕێزیان وای لەحکومەتێک کرد مانگانە بڕی 317 ملیارد دینار ڕەوانەی هەولێر بکات کە پێشتر هەر ئەو حکومەتە داوای دەکرد دەسەلاتەکانی بەسەر هەرێمەکەی بەڕێزیان بسەپێنێت . هەر لەم ڕۆژانەدا بیرمەندو مێژوو نوس حەسەن عەلەوی گووتی : نێچیرڤان بارزانی کەسێکی پڕاکماتیکیک و کارامەیە و کەسێکی واقعیە هەرکاتێ ئاگرێک هەلبگیرسێت هەولی دامرکانەوەی دەدات . زۆرێک دیسان پێیان وابوو پارتەکەی دەولەتمەدار دوایی ڕیفڕاندۆم لەهەموو هەلبژاردنێک شکەست دەهێنێ کەچی لەهەلبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەی پارتی بە حزبەکانی تری کرد ڕێوی بە مریشکی نەکردوە . بەشداری خودی جەنابیان لە بانگەشە چڕوپڕەکانی پارتی بوە هۆی ئەوەی پارتی ئەم دەسکەووتە مەزنە بەدەست بهێنێت و زۆربەی ڕکابەرانی پارتی لەبەغدا ناچار بکات بلێن بەبێ پارتی و بارزانی هیچ گفتۆ گۆیەک لەگەڵ هیچ لایەنێکی تری هەرێم بۆ پێکهێنانی حکومەت ناکەین . کەواتە بۆمان ئاشکرابوو قسەکەی حەسەن عەلەوی پڕ بە پێستی خۆیەتی .

ھەواڵی زیاتر