پێنتاگۆن: لە هێرشەکانی 2017ـماندا نزیکەی 500 سڤیل کوژراون

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پێنتاگۆن، ئاماری تایبەت بە کوژراو و بریندارانی خەڵکی سڤیلی لە ساڵی 2017 لەلایەن سوپای ئەمریکاوە دایە کۆنگرێس.

بە گوێرەی راپۆرتەکەی پێنتاگۆن ، ساڵی2017 لە ئەنجامی بۆردوومان و هێرشەکانی سوپای ئەمریکا نزیکەی 500 کەسی سڤیل لە چەند وڵاتێکی جیهاندا کوژراون و نزیکەی 170 کەسی دیکەش برینداربوون.

هەر لە راپۆرتەکەدا هاتووە، هەر لە ساڵی 2017دا نزیکەی 450 کەسی سڤیلی دیکە کوژراون کە تۆمەتی کوژرانیان دەدرێتە پاڵ سوپای ئەمریکا و، وەزارەتی بەرگریش لە لێکۆڵینەوەکانی بەردەوامە بۆ ئەوەی بزانرێت چەندیان لەلایەن سوپای ئەمریکاوە کوژراون.

بڵاوبوونەوەی راپۆرتەکە لەکاتێكدایە ، هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای ئەمریکا لە ساڵی 2017دا لە ژمارەیەک وڵاتی جیهان زیادیکردووە ، چونکە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ پێیوایە ، دەبێت هێرشەکان زیاتربن بۆ ئەوەی گرووپە تووندئاژۆکان ئاسانتر و زووتر تێکبشکێندرێن.

کوژراو و بریندارانی 2017

– 499 کەسی سڤیل لە 2017دا کوژراون

– 169 کەسی سڤیل برینداربوون

– کوژراوەکان لە عێراق، سووریا، ئەفغانستان و یەمەن بوون

– لێکۆڵینەوە لە راپۆرتی تایبەت بە کوشتنی 450 کەسی دیکەش دەکرێت

زیادبوونی بۆردوومانەکان لە 2017دا

– 39577 هێرشی ئاسمانی لە 2017 لە عێراق و سووریا ئەنجامدراون

– 30743 هێرشی ئاسمانی لە 2016 لە عێراق و سووریا ئەنجامدرابوون

– 4361 هێرشی ئاسمانی لە 2017 لە ئەفغانستان ئەنجامدراون

– 1337 هێرشی ئاسمانی لە 2016 لە ئەفغانستان ئەنجامدرابوون

ھەواڵی زیاتر