نووسەرێكی ئەمریكی: پۆستی سەرۆك كۆمار بوەتە سەرچاوەی داهاتێکی ناشەرعی بۆ یەكێتی

مایكڵ رۆبن، ئاشکرای دەکات کە تەنها ساڵی رابردو (43) ملیۆن دۆلار لە خەزێنەی گشتی بۆ بۆ سەرۆكایەتی كۆمار تەرخانكراوە، ئەو پارەیەش بوەتە سەرچاوەیەکی ناشەرعی بۆ یەکێتی.

مایكڵ رۆبن، نوسەر‌ و توێژەری ئەمەریکی، ئاشكرای دەكات تەنها لە ساڵی رابردودا حكومەتی عێراق بڕی (43) ملیۆن دۆلاری بۆ سەرۆكایەتی كۆمار تەرخان كردوە، بەڵام ڕون نیە پارەكە چۆن خەرجكراوە، بەهۆی ئەوەوە پۆستی سەرۆك كۆمار بوەتە سەرچاوەیەكی ناشەرعی داهات بۆ یەكێتی ‌و سەركردەكانی ئەو حیزبە ‌و لەنێو خۆیاندا داهاتەكەی دابەش دەكەن.

رۆبن، ئاشکرای کردوە؛ فوئاد مەعسوم سەرۆکی کۆماری عێراق مانگانە تەنها بڕی (50) هەزار دۆلاری بۆ خۆی هەڵگرتوە ‌و ئەوەی ماوەتەوە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دەستی بەسەرداگرتوە ‌و بەوشێوەیە پۆستی سەرۆك كۆمار بوە بەسەرچاوەی داهاتێكی ناشەرعی بۆ خۆشگوزەرانی سەركردەكانی یەكێتی.

ئەو نوسەرە ئەمەریکییە، باس لەهەوڵەكانی ئەمجارەی یەكێتی دەكات بۆ بەدەستهێنانەوەی پۆست لە بەغدا‌و دەڵێت: هەوڵی بەدەستهێنانەوەی پۆستی سەرۆك كۆمار تەنها  لەبەر بەردەوامبونی ئەو  سەرچاوە ناشەرعییەی داراییە.

ھەواڵی زیاتر