نەوشیروان مستەفا خراپترینەکانی مێژوو بوو !!

ئەگەر بێت و مێژوو حزبە کوردییەکان بخوێنیتەوە دەبینیت چەندین لاپەڕەی رەشیان ھەیە وە بەشێکی گێرانەوە مێژووییەکان شەرت نیە وابێت یوستان گاردەر قسەێکی جوانی ھەیە دەلێت ” شەرتنیە ھەمووی ئەوەی لە مێژوو باس دەکرێت راستبێت لەوانەیە نووسەرەکە کەسێکی درۆزن بێت” لە نێو کوردیش گێرانەوەی مێژووی چەند دەییەێک پێش ئێستا وەکوو خۆی نە نووسراوە بەلام ھەندێ بەلگە سەلمێنەری راستیەکانن، لێرەدا ئەوەندەی من بەدواداچونم کردبێت نەوشیروان لە خەباتی شاخ دا دەستی زۆری ھەبووە لە کوشتنی ئەندامانی حزبەکانی تر رۆلێکی خراپی گێراوە چ وەکوو ئەوەی لە نێو کۆمەلەی رەنجدەرانی کوردستان چ ئەوکاتانەی لە ناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دابووە.

لەشەرێکدا پارتی بە سەختی رووبەرووی بەعس دەبێتەوە کە بە نزیکەی ٥٠٠ تۆپ بۆردمان دەکرێن پاش نەمانی تەقەمەنی ناچار دەبن دەست بە پاشەکشە بکەن لە کاتی کشامەوەیەی پارتی سەید کاکە داوا لە پێشمەرگەکانی شوعیش دەکات پاشەکشە بکەن، لە کاتی پاشە کشە ھێزێکی یەکێتی بە سەرکردایەتی یەکێتی. دەگەنە سەر حزبی شوعی لە ئەسلدا ئەوان بۆ پێشمەرگەکانی حسک ھاتبوون بەلام ھەموو پێشمەرگەکانی شوعی بەدیل دەگرن نەوشیروان بە جیھازی لاسلکی دەبەستێتەوە بە رادیۆوە دەلێت ئەوە کوژرا کوژرا ئەوەی تر بە دیل گیران پێرا نە گەیشتن نانەکەشیان بخۆن ئێستا ئێمە بۆیان دەخۆین لە نێو دیلەکان بوک و زاواێکی یەک مانگی ھەبوون ھەرچەند داوا لە نەوشیروان دەکەن نەیان کوژێت ئەویش لە وەلامندا دەلێت ناوێت سالێکی تر بەچکە شوعیەک ببینم ئەوانیش گولە باران دەکات.

ئەم بەلگانەی خوارەوەش ناوی چەندین کەسە کە نەوشیروان گولە بارانی کردن لە کاتێکدا پێشمەرگەی شۆرشی ئەیلول بوون بەشێکی زۆریشیان بە ئاگاداری دەزگای ئەمنی بەعس بوون یەکێک لەوان سدیق ئەمین – سدیقە فەنی کاتێک تیرۆرکرا تەنھا ٥٠٠ مەتر لە مێگزەمیزینی دەزگای ئەمنی بەعشەوە دووربوو ئەوانەی تیرۆریشیان کرد دەسگیر نەکران.

کاتێک دوو رۆژ پێش ئەوەی ھەلەبجە کیمیا باران بکرێت ئاگاداری خەلکی ئەو شارە کرانەوە کە ئەوێ بەجێ بھێلن بەلام نەوشیروان مستەفا رێگری لە خەلکی ئەوشارەکرد ئەوێ بە جێبھێلن تاوەکوو ٥٠٠٠ کەس لەو شارە بوونە قوربانی .

نەوشیروان چەندین پاسداری ئێرانی ھێنایە سەر بیرە نەوتەکانی کەرکوک رژێمی بەعس بەم کردەوەییەی زانی پرۆسەیی ئەنفالی لە ناوچەی گەرمیان دەستپێکرد بەھەشت قۆناخ کۆتایی ھات کە لەو پرۆسەیەدا ١٨٢ ھەزار کەس ئەنفال کران .

گۆران ھەرکی

ھەواڵی زیاتر