سوریا… شەڕی ئیسرائیل و ئێران دەستیپێكرد

سەرچاوەکانى هەواڵ بڵاویان بەرەبەیانى ڕۆژى پێنج شەممە سوپاى ئیسرائیل هێرشى موشەکى کردووەتە سەر کەرتى ناوەڕاست لە دەوروبەرى ناوچەى قونەیتەرەى سوریا و ئێرانیش ٢٠ موشەکى بە ناوچەى جۆلانەوە ناوە کە لە ژێر دەسەڵاتى ئیسرائیل دایە .

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند لە سوریاوە ٢٣ موشەك ئاراستەی بەرزایەكانی جولانی ئیسرائیل كراوە.

لە بەرامبەردا ئیسرائیل دوو كۆگای موشەكی ئێران و حیزبوڵای لە ناوچەی قونەیتەرەی سنوری نیوان  لوبنان و سوریا وچەند بنكەو بارەگایەكی سەربازی سوپای سوریای لە باشوری دیمەشق و بارەگای فرقەی ١٠ سوپای سوریای بۆردوومانکردووە.

سوپای ئیسرائیل ڕاشیگەیاند، سوپای قودسی ئێرانی بەرپرسە لەو هێرشە موشەكیانەی کراوەتە سەر جۆلان و بە ئاگر وەڵامی هێرشەكان دەدەنەوە.

هێرشەكانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوای زنجیرەیەك هێرشی ئیسرائیلی هات بۆ سەر بنكە و بارەگاكانی ئێران لە سوریا و لە دواین هێرشی دا شەوی ڕابردوو ئیسرائیل دوو كۆگای موشەكی لە ناوچەی كسوەی  باشوری دیمەشق كردە ئامانج كە بەپێی ڕاگەیەندراوی سوپای ئیسرائیل ئەو دوو بنكەیە لە لایەن ئێرانیەكانەوە وەك كارگەی دروستكردنی موشەك بەكار دەهات .

لە هەوڵێكیشدا بۆ ئاسایكردنەوەی ئاڵۆزیەكانی ئێران و ئیسرائیل، ڕوسیا هەوڵی دا نێوەندگیری بكات  بۆ هێوركردنەوەی ئاڵۆزیەكان بەڵام هەوڵەكان بێ ئەنجام بوون.

دوێنێ لە بەرزایەكانی جۆلان دەنگی ئاگادار كردنەوە لێدرا بە هۆی بونی مەترسى هێرشی موشەكی لە خاكی سوریاوە بۆ سەر ئیسرائیل.

بەرزایەكانی جۆلان زنجیرە شاخێكە دەكەوێتە سێگۆشەى ئیسرائیل وسوریا و لوبنان و ساڵی ١٩٦٧ ئیسرائیل داگیری كردوە.

ھەواڵی زیاتر