کورد دووبارە لە نێو پیلانگێرە ئیقلیمیەکاندا

چەند سالێکە دۆخێکی ئالۆز لە رۆژھەلاتی ناوین دروست بووە، ئەگەر چی لە سەرەتا ئەم ئالۆزییە لە کورد بە دووربوو راستر بلێم بە دوور نەبووە بەلکو کورد ھەستی پێنەدەکرد یانیش بەشێک لە سیاسیەکانی کورد ھەستیان بەو مەترسیە کردبوو بەلام لە تەوقیفەکەی دلنیا نەبوون کەی دەبێت و چۆنیش دەبێت کەی نۆرەی کورد دێت، وەکوو بینیمان لە مانگی ١٠ی سالی رابردوو ئەو مەترسیانە لە کەرکوکەوە دەستی پێکرد.

بەھۆی ئەم دیفاکتۆ جیۆپۆلیتیکەی کە کورد ھەیەتی لە ناوچەکەدا وایکردووە نەتوانێت بەردەوام خۆی لەو ھەموو مانۆرە سیاسیەی نێوان ولاتە نەیارەکانی بپارێزێت بۆیە جارێکی تر کۆمەلێک پلان لە دژیان دروستبووە وە ئەو مەترسیانەش لە سەر کورد بێ پلان نەبووە لەلایەن دەولەتێکیش بە تەنھا نەبووە بەلکو رێکەوتنی ژێر بە ژێری نێوان ( عێراق و ئێران و تورکیا) بووە پلان درێژەری سەرکەیش ( بەریتانیا ) بووە سەرەتای پلانەکەشیان لە کەرکوکەوە دەستی پێکرد بەلام توانیان ژیرانە رەفتاربکەن دەستی ھێزێکی کوردی تێکەل بە پلانەکە بکەن لێرەش ٣ ئاماجی سەرەکیان ھەبوو لە یەکەمیان دووەم سەرکەوتووبون بەلام لە سێیەمیان بەھۆی لێکدانەوێکی باشی دۆخە لەلایەن چەند سیاسیێکی کورد نەیان توانی سەرکەوتووبن.

١- پلانی یەکەمیان ئەوە بوو حکومەتی عێراق بە تەنھا ئەو ھێزوو تواناییەی نەبوو بەرامبەر ھێزی پێشمەرگە بەم خێراییە بێتە ناو شاری کەرکوکەوە ترسێکی زۆریان لە شکست ھەبوو وە ھێزە ئیقلیمیەکانیش ئەوانەی بەشداری رێکەوتنەکەبوون ھێچ بیانوێکیان لە دەست نەبوو تاوەکوو ھاوکاری راستەوخۆی سوپای عێراق بکەن، بۆیە لە رێگای رازیکردنی ھەندێ لە سەرکردەکانی کورد توانیان ئامانجەکانیان وەدی بێنن .

٢- تێکەل کردنی دەستی ھێزێکی کوردی لەگەل سوپای عێراق بۆ ئەوەبوو تاوەکوو لەرووی کۆمەلگای نێودەولەتیەوە ھیچ کێشەێکیان بۆ دروست نەبێت وا تێیان بگەێنن کورد بە خواستی خۆی ئە کارەی کردووە.

٣- دروستکردنی شەرێکی ناوخۆ لەلایەن ھێزە کوردییەکانەوە تاوەکوو عێراق بەبیانووی ئەو شەڕەوە ھێز بجولێنێت بەرەو ھەولێر و ناوچەکانی تری کوردستان وەکوو ھێزێکی ناوبژیوان بەلام بەھۆی لێکدانەوەێکی دروستی بەشێک لە سیاسیەکان نەیان توانی ئەم ئامانجانەی خۆیان بە دروستی بپێکن .

پلانێکی تری دژی کورد لە عەفرینەوە دەستی پێکرد وەکوو لە نامەێکی ھەوالگیری تورکیا ھاتووە کە سکالا نامەێکیان ئاراستەی ( ناتۆ ) کردووە دژی چەند ھێزێک کە لە ناوچەکەدا ھەن ئاماژە بەوە دەکات کە عەفرینیان لە سوریا کریوە بە رەزامەندی ئەوان ھێرشەکانیان دەستپێکردووە، لەوێش چەند ئیتفاقیەک دژی کورد ئەنجام دران لە نێوان ( تورکیا و سوریا ) بە ئاگاداری ( روسیا ) ھاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ھێزە کوردییەکان و دروستکردنی بنکەی سەربازی لە رۆژئاوای کوردستان بەتایبەتی ( منبج) جێگای نیگەرانی روسەکان بوو بۆیە روسیا پێ باشبوو ئەو ناوچانە لەژێر دەسھەلاتی گروپێکی تیرۆریستی بێت نەوەک ئەمریکا، باشترین رێگاش کە روسیا ھەلی بژارد بە بیانووی ھێزە کوردییەکان پەلکێشکردنی تورکیا بوو بۆ ئەو ناوچانە، وە لە چەند رۆژی رابردووش روسیا بێ گەرانەوە بۆ حکومەتی بەشار تەلرەفعەتی تەسلیم بە تورکیا کرد لە بەرامبەر ئەوەشدا تورکیا پاشەکشەبە چەکدارە ئیسلامیەکان بکات لە ناوچەکانی ئیدلیب و دورخستەوەی کورد لە باکوری پارێزگای حەلەب، ئەگەر بۆشیان کرا ئەمریکا رازیبکەن لە منبج بکشێنەوە، کە لە دوو رۆژی رابردووش ئەمریکا بریاریدا لەو ناوچانە بکشێتەوە فەرەنسا تیایدا جێگیر بێت.

نوێترین پلانگێری دژی کورد تورکیا بریاری داوە ئۆپەراسیۆن بۆ سەر شنگال دەستپێبکات بە بیانوی بوونی ھێزەکانی پەکەکە لەو ناوچەیە، ئامانجی سەرەکیش بوونی پەکەکە نیە بەلکو لاوازکردنی ھەرێمی کوردستانە ئەگەر ھاتوو تورکیا ئەم ئۆپەراسیۆنەی شنگالی دەستپێکرد دوای ئەوە بە قولای ١٥ کیلۆمەتر لە نێو خاکی ھەرێمی کوردستان ئۆپەراسیۆن دەستپێدەکات ئەمەش بە ئاگاداری عێراق کە لە چەند رۆژی رابردوو سوپا سالاری تورکیا لە بەغدا بووە، ئەمەش وادەکات کورد محاسرە بکرێت. ئەگەر ھاتووش ھەرێمی کوردستان یەک گولە بەرامبەر سوپای تورکیا بتەقێنێت پلانەکەیان بە شێوەێکی باشتر بەرێوە دەچێت وادەکات تورکیا ھێزەکانی پێشمەرگە بە ھاوکاری تیرۆرستان تاوانبار بکرێت بیانوێک دەداتە دەست ھەم تورکیا ھەمیش عێراق تاوەکوو ھێرش بۆ سەر ئەم ھێزانە دەستپێبکەن.

ھۆکاری ئەم پلانگێریانەش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کورد بەگشتی ھێشتان نە کەوتۆتە چوارچێوەی ستراتیژیەتی ولاتە زلھێزەکان بە تایبەتیش ئەمریکا و روسیا، تاوەکوو کوردیش خۆی نەخزێنێتە نێو ئەو چوارچێوەیە دەبێت چاوەروانی چەند شەرێکی تر وەکوو عەفرین و کەرکوکەوە بکات.

گۆران ھەرکی

ھەواڵی زیاتر