جیاوازی تاوانباری جولەکەکان ( ئەدۆلف ئایخمان) فرۆکەوانی کیمیا بارانی ھەلەبجە (موعەزەز موکەرەم)

ھەلەبجە زامێکی سارێژنەکراوە بەلام من نامەوێت لێرە قسەی تەقلیدی ھەموو سالێک دووبارە بکەمەوە، کارەساتێکی دل تەزێن بوو لە ھەلەبجە روویدا باش نەبوو کە رویدا بەلام کەرویداوە پێویست بوو چیمان کردبا چۆن ئەم کارە قێزەونە بە جیھانمان ناساندبا چۆن تاوانبارانمان بە سزای خۆی گەیاندبا.

ئێمە لە ئاست قوربانیانی خۆمان کەم تەرخەم بووین تەنانەت ھەولی رزگارکردنی تاوانبارە سەرەکیەکانیشمان داوە، دوای روخانی نازییەکان دەزگا ھەوالگیریەکانی ئیسرائیل بە ھەموو جیھاندا بلاو بوونەوە بۆ گرتنی تاوانبارەکانی جینۆسایدی ھۆلۆکۆست بەسزا گەیاندنیان، کەچی تاوانبارەکانی ھەلبجە لەسەر خاکی کوردن بەفرۆکە ئازاد دەکرێت.

پاکتاوی ڕەگەزی جوولەکەکان لە نێو ئەو لیستەشدا یەکێك لە دیارترین ئەندامانی حیزبی نازی ئەڵمانی هەبوو ئەویش عەقید (ئەدۆڵف ئایخمان) بوو ، ئایخمان لە ساڵی ١٩١٦ لە (رایلاند) لە دایك بووە لە بنەماڵەیەکی مەسیحی کە بڕوایان بە مەزهەبی (ئیفانجیلی) هەبوو ، لەساڵی ١٩٣٢ دەچێتە نەمسا و پەیوەندی دەکات بە ڕیزەکانی حیزبی نازیەوە و هەرزوو توانی بەهۆی چالاکیەکانی دژی جوولەکەکان ناوبانگ دەرکات و لە ئەنجامدا پلەی بەرزکرایەوە تا لە سەرەتاکانی جەنگی جیهانی دووەمدا ئەرکی چارەسەکردنی کێشەی جوولەکەکانی ئەڵمانیایان بەو سپارد.

بەلام دوای نەمانی نازییەکان ( ئەدۆلف ئایخمان) خۆی ونکرد بۆیە دەزگا ھەولگیریەکانی ئیسرائیل بە ھەموو جیھاندا بلاو بوونەوە تاوەکو بتوانن ئایخمان دەستگیر بکەن ئەمەش ماوەێکی زۆری خایاند، دوای نەمانی نازییەکان ئەرجەنتین بووە پەناگەێکی باش بۆ خۆ حەشاردانی ئەفسەرە بالاکانی نازی بۆیە ئیسرائیل زیاتر دەزگا ھەوسلگیریەکانی لەوێ بلاوکردەوە، ، بەڵام لە کۆتاییدا بۆیان دەرکەوت کە ناوچەیەکی سنوری هەیە لە (بۆینس ئایرس)ی پایتەخت کە جێگای کۆبوونەوەی کۆنە نازیەکانە و گومان دەکرێت ئایخمان لەوێ بێت ، بۆیە مۆساد چەندین سیخوری خۆی ناردە ئەوێ کە وەك نازی خۆیان پیشان دەدا ، بەڵام نەیان توانی هیچ ئەنجامێک دەربارەی ئایخمان بەدەست بهێنن ، ڕۆژێك یەکێك لەو سیخورانە کە ئامادەی ئاهەنگێکی مەی خواردنەوە بوو گوێی لە یەکێك بوو کە دەیووت : ئایخمانی بەدبەخت دوێنێ بەرپرسێکی گەورەی حیزبی نازی بوو بەڵام ئەمڕۆ کاری فیتەری دەکات.

مۆساد سەرەتا گومانیان ھەبوو کە ئەوە ئایخمان بێت بەلام سال رۆژی ھاوسەرگیری ئایخمانیان دەزانی بۆیە بەردەوام بوون لە چاودێریکردن تاوەکوو ئەورۆژە چەپکە گولێکی بۆ خێزانەکەی بردووە ئیتر دلنیابوون ئەمە ھەمان ئەو ئەفسەرە نازییەیە کە جولەکەکانی جینۆساید کرد.

لە ڕۆژی ١١ ی ئایاری ساڵی ١٩٦٠ کە ڕۆژی یادکردنەوەی سەربەخۆیی ئەرجەنتین بوو ، فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی ئیسرائیلی تەرخان کرا بۆ گواستنەوەی ئایخمان ، لەو ڕۆژەدا ئایخمان لەسەرکار دەگەڕایەوە و ماندوو بوو ، ڕۆژێکی باراناوی بوو ، شەقامەکانی بۆینس ئایرسی پایتەخت چۆڵ بوون ، کاتێك ئایخمان بەپێ بەرەو ماڵ دەگەڕایەوە لەناکاو سەیارەیەك لە تەنیشتیەوە وەستا چەند کەسێکی تێدا دابەزین و چواردەوریان گرت ئایخمان وویستی ڕابکات بەڵام نەیان هێشت و دوای ئەوەی بێهۆشیان کرد بەسەیارە گواستیانەوە بۆ ناوچەیەکی سنوری شار و لەوێ دوای ئەوەی ژمارەی سەیارەکەیان گۆڕی بە ژمارەیەکی تر بەرەو فڕۆکەخانە بەڕێکەوتن و لەو ڕۆژەدا کارئاسانیەکی زۆر دەکرا بۆ گەشتیاران و پشکنینی کەلوپەلەکان لە فڕۆکەخانە کەم کرابوونەوە بەهۆی یادی سەربەخۆیی ئەرجەنتینەوە ، لەبەرئەوە توانرا ئایخمان بە بێهۆشی بگوێزنەوە بۆ ناو یەکێك لە فڕۆکەکانی کۆمپانیای (عال) ی ئیسرائیلی و دواتر بەرەو ئیسرائیل بەڕێککەوت.

لە ڕۆژی ٢٣ ی ئایاردا حکومەتی ئیسرایل ڕایگەیاند کە دادگاییکردنی ئایخمان دەست پێدەکات ، بە پێی یاسای دادگایی کردنی تاوانبارە نازیەکان ، دوای ئەوەی لە دادگایەکی تایبەتیدا دادگایی کرا ، حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا و دوای جێبەجێ کردنی حکومەکەش لاشەکەیان سوتاند و خۆڵەمێشەکەیان فڕێدایە دەریاوە .

بەلام لێرە موعەزەز موکەرەم کە فرۆکەوانی ئەو فرۆکانەبوو ھەلبجەی پێ کیمیاباران کرا کەچی لە فرۆکەخانەی سلێمانیەوە بە ئەمری سەرۆک کۆماری عێراق کە جەلال تالەبانی بوو بۆ دەرەوەی ولات نێردرا تاوەکوو رزگاری ببێت.

تۆ سەیرکە سالانە ملیۆنان دۆلار لە یادی ھەلەبجەدا سەرف دەکرێت ھەموو ئەویادانەش شتێکی رەمزی بووە تەنھا رۆژێک بووەو تەواو ئەگەر فلیمێکی سینەمای گرنگ دروستکرابا بە ھەموو جیھان بلاوکرابایەوە دەتوانی ھەموو جیھان بەم کارەساتە تێبگەێنی چەندین جینۆسایدی تر لە جیھان روویان داوە وەکوو ھۆلۆکۆست ، ئەرمەنیەکان، ھێرۆشیما و ناکازاکی…. بەلام لەبەر نەزانینی ئەقلی کورد بە مامەلەکردن لەگەل کارەساتەکانی بەسەریدا ھاتووە دەبینیت جینۆسایدەکانی بێناز ترینیانن تۆ ھەر کارەساتێک بەسەر ولاتێکدا ھاتبێت ھەزاران چیرۆک و شانامە و رۆمانی لەسەر نووسراوە بەھەموو جیھاندا بلاو بونەتەوە بەلام لە ھەلەبجە چیکراوە جگە لە سالێک جارێ چەند دەقەێک وەستان

گۆران ھەرکی

ھەواڵی زیاتر