وەزیری دەروەی ئەمریكا لەكار دورخرایەوە

سەرۆکی ئەمریکا رێکس تیلەرسن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکای لە پۆستەکەی دوورخستەوە و سەرۆکی سی ئای ئەی لە شوێنەکەی داناوە.

سەرچاوەیەک لە کۆشکی سپی رۆژی سێشەممە (13-3-2018) رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رێکس تیلەرسن، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی لە کارەکەی دوورخستەوە.

ترەمپ لە شوێنەکەی تیلەرسن، مایک پۆمپیۆی بەڕێوەبەری سی ئای ئەی داناوە، لە شوێنی پۆمپیۆش، گینا هاپسێل، جێگرەکەی وەک سەرۆکی سی ئای ئەی دەستبەکاردەبێت.

بەپێی زانیارییەکان، دۆناڵد ترەمپ رۆژی هەینی رابردوو داوای لە تیلەرسن کردووە دەستبەرداری پۆستی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ببێت، ئەمەش لە کاتێکدابووە کە تیلەرسن ئەوکاتە بەگەشتێکی چەند رۆژە لە ئەفریقا بووە.

ھەواڵی زیاتر