حكومەتی عێراق دە رۆژ وەك مۆلەت بە پەكەكە دەدات تاوەكۆ شنگال چوڵبكات

دوایی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان ئه‌نجوومه‌نی پارێزگایی نه‌ینه‌وا و به‌رپرسانی حكومه‌تی ناوه‌ند، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا داوا له‌ په‌كه‌كه‌ ده‌كه‌ن، له‌ماوه‌ی ده‌رۆژی تر باڵه‌خانه‌ حكومیه‌كانی شنگال چۆڵ بكات و شاره‌كه‌ش جێ بهێلێـت”.

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌، 12ی 3ی 2018 ئه‌نجوومه‌نی پارێزگایی موسڵ له‌گه‌ل به‌رپرسانی حكومه‌تی ناوه‌ند كۆبوونه‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌ رۆژ مۆڵه‌تیان به‌ پارتی كرێكارانی كوردستان ” په‌كه‌كه‌ ” داوه‌ كه‌ باره‌گایی حكومیه‌كانی شنگال چۆڵ بكات، له‌سه‌رجه‌م شاره‌كه‌ش پاشه‌كشه‌ بكات، له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌شار كیكی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه‌: “هه‌وڵی زیاتر ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌و قه‌زایه‌ بچنه‌ ده‌ره‌وه‌، چونكه‌ به‌هۆی ئه‌و چه‌كدارانه‌وه‌ به‌رپرسه‌ ئیدارییه‌كان ناتوانن كاره‌كانی خۆیان بكه‌ن و له‌ماوه‌ی 10 رۆژدا ئیدارییه‌كان ده‌نێرینه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان”.

لەم بارەوە فەرماندەیەكی ھێزەكانی خوجێی شنگال بە ئاژانسی پەیامنێری گوت:ھاوڵاتیانی شنگال ترسی ئەوەیان ھەیە پەكەكە وەك عەفرین توركیا پەلەكێشی شنگال بكات و ئەو شەڕەی كە دەبێت لەناو خاكی توركیا بكرێت، لە شنگال ئەنجامی بدات.

پاش داگیركردنی شنگال له‌لایان داعشه‌وه‌، پارتی كرێكارانی كوردستان له‌ژێر ناوی هێزێكی ئێزیدیی خۆی خزانده‌ ناو شنگال و له‌و كاته‌وه‌، ده‌ستی به‌سه‌ر باره‌گاكانی حكومی له‌ ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا گرتووه‌، هێزه‌كانی له‌ناو شنگاڵدا بڵاوه‌ پێكردووه‌”.

ھەواڵی زیاتر