كچەكەی سەرۆككۆمار ڕەخنەی تۆند ئاراستەی ئاراس جەنگی دەكات… بزانە چی پێ دەلێت

شیرین فواد مەعسوم، كچی سەرۆككۆماری عێڕاق ڕەخنەی توند لە ئاراس جەنگی دەگرێت و پێی دەلێت”جارێك داوا لە داوا لە برا عەرەب و توركمانەكان بكە لە رۆژی جەژن و نەتەوەیی كورددا دڵنیان فراوان بكەن”.

شیرین فواد مەعسوم   لە لاپەرەی تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فیس بوک دەقی پارچە شعرێكی مەلا محەمەدی كویی داناوە و نووسیویەتی:

“ئێوەن بێ قەدرو قیمەت بێ عەسکەر و بێ عەلەم

بێ تاج و تەخت و دەوڵەت ژێر دەستی کوللی عالەم”

مەلا محەمەدی کۆیی

ھەروەھا نووسیویەت: ڕاستت نە فەرموو کاک ئاراس ، خۆ جارێک داوا لە برای عەرەب و تورکمانەکان بکەن لەم ڕوژی جەژن و نەتەوەیی کوردا دڵیان فراوان کەن و چاویان کوێر نەبیت بە دیتنی ئاڵای کورد. ئەرێ بێتاقەت نەبوون لە داوا کردن بۆ ئەوەی ھەر مل کەچ و ژێر دەست بین.

ھەواڵی زیاتر