کەی ئێن ئێن کە لای جەماوەری گۆڕان بە ‘تۆپخانە’ ناسراوە بەدەست کوتلەگەری ناوخۆییەوە دەناڵێنێت.

کەی ئێن ئێن کە لای جەماوەری گۆڕان بە ‘تۆپخانە’ ناسراوە بەدەست کوتلەگەری ناوخۆییەوە دەناڵێنێت.

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لەنێو گۆڕانەوە كە بۆ ئاژنسی پەیامنێر دواوە، ناکۆکی لەسەر دووبارە دەستبەکاربوونەوەی ئاکۆ حەمەکەریم بەرێوەبەری کەی ئێن ئێن هەیە. لە ماوەی رابردوودا ژمارەیەک کارمەندی کەناڵەکە بەرێوەبەرەکەیان بە گەندەڵی تۆمەتبارکرد و داوای لادانیان دەکرد. بەڵام عومەری سەید عەلی ، رێکخەری گشتی گۆڕان یەکێکە لەو کەسانەی پشتیوانی مانەوەی ئاکۆ حەمەکەریمە و داوای لادانی بە ویستی کوتلەیەکی دیاریکراوی ناو گۆڕان دادەنێت.

هۆشیار عەبدوڵا ئەندام پەرلەمانی گۆڕان و کوڕانی نەوشیروان موستەفا بەشێکن لەو گروپەی کە ویستی دانانی بەرێوەبەرێکی نوێیان هەیە .

ئاکۆ حەمەکەریم بەرێوەبەری کەناڵەکە لە بەرواری ٣١ ی ١ ی ٢٠١٨ بڕیاردا بە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی تەواوی کارمەندانی کەناڵەکە و ئەو بڕیارەش لەلایەن نەیارانی ئاکۆ حەمەکەریمەوە بە هەوڵی دەرکردنی ئەوان دانرا.

گۆڕان بۆ چارەسەری کێشە داراییەکانی بەتایبەت لە بەرێوەبردنی کەی ئێن ئێن بڕی ٣ ملیۆن دۆلاری لە ئیدارەی گشتی یەکێتی قەرزکردوە.

بەڕای چاودێرانی سیاسی ئاگاداری پەیوەندیەکانی گۆڕان و یەکێتیش، هەڵوێستە نەرمەکانی گۆڕان بەرامبەر یەکێتی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە گۆڕان لە دۆخێکی لاوازدایە و بۆ ئیدارەی بواری دارایی و مانەوەی وەک پارتێکی سیاسی پێویستی بە پشتیوانی باڵی تاڵەبانیەکانی ناو یەکێتی هەیە.

لەدوای کۆچی دوایی نەوشیروان موستەفا، دامەزرێنەری بزوتنەوەی گۆڕانەوە، پارتەکە لە روبەرووی ئیفلیجی سیاسی بۆتەوە و بەدەست چەندین کێشەی ناوخۆییەوە دەناڵێنێت.

ھەواڵی زیاتر