باڵێكی یەكێتی ئۆتۆمبێل و كارمەندی پاككردنەوەی شاری سلێمانیان بۆ كەركووك ناردووە

دوای رووداوەكانی ١٦ـی ئۆكتۆبەر جگە لە تێكچونی بارودۆخی ئەمنی كەركوك، لە ئێستادا خزمەتگوزاریەكانی سەرتایش لەو شارە پەكی كەوتووە و پارێزگارە سەپێندراوەكەی حەشد توانای بەڕێوەبردنی شاری نیە و ھاولاتیان ڕەخنەی زۆری لێدەگرن.

رۆژانی ڕابردوو چەند وێنەیەكی شاری كوركوك لە توڕە كۆمەلایەتیەكان بڵاوكرانەوە وتێیدا سیمای شار بە جورێك شێوابوو شەقام و كولانەكانی شار پڕ بوون لە پاشماوەی خوراك و ماددە فڕێدراوەكان ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی خەلكی كەركوك داوای گەڕانەوەی نەجمەدین كەریم بكات، بەپێی زانیاریەكانی ئاژانسی پەیامنێر دوێنێ یەكشەممە لە كاتێكدا كە لە كوردستان پشووی فەرمی بۆ، بالێكی ناو یەكێتی كە باڵی”١٦ـی ئۆكتۆبەر” ناسراوە زیاتر لە ٣٠ ئۆتۆمبیڵی پاككردنەوە و ٩٦ كارمەندی پەیوەست بەم كارەوە لە ڕێگای بازگەی چیمەنەوە بۆ شاری كەركوك ناردووە تاوەكۆ شەقام و كۆلانەكانی كوركوك پاكبكەنەوە و چیدیكە خەلك خۆگە بە نەجمەدین كەریمەوە نەخوازێت.

لەم باریەوە حەسەن كەریم، ھاولاتی شاری كەركوك بە ئاژانسی پەیامنێری گوت:”ئەمرۆ بەیانی وەك موعجیزە ئۆتۆمبێلی (شارەوانی) ھاتە گەڕەكەكەمان و ئێمەش تۆشی شوك بووین، كە سە یرمان كرد ژمارەكەی بە”عەلاگە” داپوشرابوو، دواتر قسەمان لەگەل كارمەندەكانی پاككەرەوە كرد بۆمان دەركەت كە ئەمانە لە سلێمانیەوە ھاتوون.

هاوڵاتیەكی تر، بە ناوی نەسر قادر، سەبارەت بە پیسبوونی گەڕەكە كوردیەكانی كەركوك، گوتی:”لە زۆربەی كۆڵانەكانەوە هاوڵاتیان زبڵ دێنن، لێرە فڕێی دەدەن، ئەوەش هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە ئۆتۆمبێلی شارەوانی زبڵی كۆڵانەكان پاك ناكاتەوە، هاوڵاتیانیش بە ناچاری لە شوێنكی تر زبڵەکەیان فڕێدەدەن و بەشێكی دیكەی ھاوڵاتیان بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان زبڵەكەیان بۆ دەروەی كەركوك دەگوازنەوە”.

بەپێی زانیاریەكانی ئاژانسی پەیامنێر، ئەم كارمەندانەی شارەوانی سلێمانی ماوەی سێ رۆژ لە كەركوك كار دەكەن و دواتر بە پێی رێكەوتنی نێوان باڵی ١٦ـی ئۆكتۆبەری ناو یەكێتی و حەشدی شەعبی ئۆتۆمبیلەكانیان ڕادەستی پارێزگاری سەپێندراوی كەركوك دەكەن و خۆیان دەگەڕێنەوە سلێمانی.

ھەواڵی زیاتر