رۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی: ئه‌مریكا و ئه‌وروپا دوا مۆڵه‌تیان داوه‌ته‌ به‌غدا تا له‌گه‌ڵ هه‌ولێر رێك بكه‌وێت

رۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی ئه‌مرۆ له‌ راپۆرتێكی دا ئاشكرای ده‌كات كه‌ ئه‌مریكا و ئه‌وروپا فشاری زۆریان بۆ سه‌ر به‌غدا هێناوه‌ تا له‌گه‌ڵ هه‌ولێر رێك بكه‌وێت، رێكه‌وتنی سه‌ره‌تایش ئه‌نجام بدرێت بۆ لابردنی گه‌مارۆی سه‌ر گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی سه‌ر هه‌ردوو فرۆكه‌خانه‌ی نیوده‌ڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی”.

له‌ راپۆرته‌كه‌ی دا رۆژنامه‌كه‌ له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌، “له‌ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌ى ڕابردوو گفتوگۆى چڕ له‌نێوان لیژنه‌ ئه‌منى و سیاسیی و سه‌ربازییه‌كانى نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌ چووه‌”. سه‌رچاوه‌كه‌ بۆ رۆژنامه‌كه‌ جه‌ختی  له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ گفتوگۆكان گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌نجامى سه‌ره‌تایی له‌باره‌ى لابردنى گه‌مارۆی سه‌ر گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و خه‌رجكردنى مووچه‌ى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستى.

سه‌رچاوه‌ی رۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی گوتویه‌تی “بڕیارى ڕاگرتنى گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه‌ ماوه‌ى پێنج مانگه‌ به‌رده‌وامه‌، نیگه‌رانیی و توڕه‌بوونى نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ گفتوگۆكانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌ فشارى واشنتۆن و ژماره‌یه‌ك وڵاتى ئه‌وروپیی بووه‌، ئاشكراشیكرد،كه‌ به‌غدا هه‌وڵ ده‌دات نوێنه‌رى ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان و ئه‌فسه‌ره‌ ئه‌منییه‌كان له‌ فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان، هه‌بن.

ھەواڵی زیاتر