فرۆکەێکی تورکیا کەوتە خوارەوە

ئاژانسى هه‌واڵه‌كانى ڕۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ فڕۆكه‌یه‌كی توركی له‌ گه‌شتێكدا له‌ ئیماراته‌وه‌ بۆ ئه‌سته‌نبوول، له‌ ئاسمانى ئێران تێكشكا و كه‌وته‌ خواره‌وه‌.

هاوكات ماڵپه‌رى (سكاى نیوز عه‌ره‌بى) هه‌واڵێكى به‌په‌له‌ى له‌باره‌ى كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌ توركییه‌كه‌ بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ى زانیارى زیاترى دابێت.

ته‌له‌فزیۆنى ئێران ئه‌وه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ فڕۆكه‌ توركییه‌كه‌ له‌ باشوورى خۆرئاواى ئێران، ئه‌مڕۆ كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌.

فڕۆكه‌كه‌ له‌ گه‌شتێكدابووه‌ له‌ ئه‌ماره‌تى شاریقه‌ له‌ ئیمارات بۆ شارى ئه‌ستانبوول له‌ توركیا، كه‌ فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت بووه‌.

به‌پیی زانیارییه‌كانى ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران، له‌و ڕووداوه‌دا 11 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا، كه‌ سێ كه‌سیان ستافى فڕۆكه‌وانی بوون. 

ھەواڵی زیاتر