عەبادی ھوشداری بە یەپەگە دەدات

حەیدەر عەبادی: ئەگەر كوردانی سوریا ئەو وڵاتە دابەش بكەن كوشتارێكی زۆر دروست دەبێت

ئاژانسی پەیامنێر:- سەرۆك وەزیرانی عێراق لە دیدارێكیدا لەگەل رۆژنامەی تایمی ئەمریكی ھۆشداری دەداتە كوردانی سوریا و داوا دەكات باسی جیابوونەوە نەكەن لەم وڵاتە.

حەیدەر عەبادی لە درێژەی لێدوانەكەیدا بۆ ئەو میدیا ئەمریكیە دەلێت: پێویستە حكومەتی سوریا بگەڕێتەوە ئەو شوێنانەی ئێستا لەدەست كوردەكاندان و نابێت بە زەبری ھێز نەخشەی سوریا بگوڕدرێت، چونكە ئەمە كوشتارگە لە ناوچەكە دروست دەكات.

ھەروەھا عەبادی دەشلێت: ئەگەر كوردانی سوریا داوای جیابوونەوە لە سوریا بكەن كێشەكە گەورەدەبێت و كوردانی عیڕاق و ئێران و توركیاش ھەمان ھەنگاو دەگرنە بەر، ئەمەش دەبێت ھۆی ڕژانی خوێنێكی زۆر لە ناوچەكە.

ھەواڵی زیاتر