مه‌سعود حه‌یده‌ر داوای لێبووردن له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ناكات دەڵێ لە بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان ئەم كارەی كردووە و لێی پەشیمان

دوای ئەوەی مەسعود حەیدەر پەرلەمانتاری عێراق بە پێچەوانەی بڕیاری بزوتنەوەی گۆڕان، بەشداری لە كۆبوونەوەی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق و په‌رله‌مانی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، رایگەیاند كە لە بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان چووەتە كۆبوونەوەكە و داوای لێبووردنیش لە بزوتنەوەكە ناكات.

سەرباری ئەوەی فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ ساتی ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌ی هەردوو پەرلەمانەكە و حكوومەتی هەرێم ڕایگه‌یاندبوو كە به‌ بڕیاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شداری ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌یان نه‌كردووه‌، به‌ڵام مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی پەرلەمانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی گۆڕان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كردبوو.

لەمبارەیەوە مەسعود حەیدەر بۆ ئێزگەی كوردی دەنگی ئەمریكا رایگەیاندووە كە ئەم كۆبوونەوەیە لە بەرژەوەندی خەڵكی كوردستاندا بووە و تیایدا لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ندین زانیاری وردی یاساییان خستەڕوو، هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكه‌وه‌ كراوه‌ و جه‌خت له‌سه‌ر پێدانی قوتی خه‌ڵك و مافی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ته‌وه‌”.

پەرلەمانتارەكە له‌سه‌ر هۆكاری به‌شداریكردنی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی بڕیاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دەڵێ “من ئاگەدار نه‌بووم و هیچ هۆكارێكی گه‌یاندنم لەلا نه‌بووە، كاتێ كاتژمێر دوو كۆبوونه‌وه‌كه‌ ته‌واو بوو، ئینجا نامه‌یه‌كی له‌م جۆره‌م بینی، كه‌ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ نه‌كه‌ین”.

گوتیشی “به‌ڵام به‌ بڕوای من كۆبوونه‌وه‌كه‌ گرنگ بوو، له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان و موچه‌خۆران بوو، چه‌ندین زانیاری وردی یاسایی تێدا خرایه‌ڕوو”.

له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش له‌سه‌ر به‌شداریكردنی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌، مه‌سعود حه‌یده‌ر گوتی “بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هیچ قسه‌یه‌كی نه‌كردووه‌، منیش به‌ پێویستی نازانم داوای لێبووردن بكەم، چونكه‌ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌یه‌كمكردووه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان، چۆن له‌ په‌رله‌مانی عێراق شه‌ڕم له‌سه‌ر مافی خه‌ڵك و قوتی خه‌ڵك كردووه‌، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ش هه‌ر ئەوەم كردووە”.

ھەواڵی زیاتر