ھۆزە عەرەبەكانی موسل: تێپەڕاندنی بودجەی عێراق وه‌كو ئه‌و بڕیارانه‌ی رژێمی به‌عسە كە دژی گه‌لی كورد ده‌ری ده‌كرد

گوته‌بێژی هۆزه‌ عه‌ره‌به‌كانی مووسڵ ده‌ڵێت، بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراق وه‌كو ئه‌و بڕیارانه‌ی رژێمی به‌عس دژی گه‌لی كورد ده‌ری ده‌كرد و ڕه‌خنه‌ش له ‌كوتله‌ سوننیه‌كان ده‌گرێت ده‌نگیان به‌و پڕۆژه‌یاسایه ‌داوه‌، چونكه‌ سته‌میان له ‌كورد كردووه‌.

گوته‌بێژی هۆزه‌ عه‌ره‌به‌كانی مووسڵ، مزاحم شێخ ئه‌لحویت، رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراق به‌بێ جێبه‌جێكردنی داواكاریی كورد وه‌كو بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی سه‌وره‌ی سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسن كه‌ دژی گه‌لی كورد ده‌ری ده‌كرد.

مزاح شیخ ئه‌لحویت ڕه‌خنه‌ی توندی له‌ كوتله‌ سوننییه‌كان گرت چونكه‌ ده‌نگیان به‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ داوه‌، چونكه‌ ئه‌مه‌ غه‌درێكی گه‌وره‌یه‌ له‌ كورد ده‌كرێت و پشتگوێخستنی كورده‌ له ‌پرۆسه‌ی سیاسی دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق، هه‌رێمی كوردستانی له ‌هه‌موو لایه‌كەوە گه‌مارۆ داوه‌.

ئه‌لحویت باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و غه‌دره‌ی له‌ كورد كراوه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی فیتنه‌ و ئاژاوه‌ له‌ نێوان كورد و عه‌ره‌ب دروست بێت .

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان كردی راگه‌یاندنی شه‌ڕه‌ دژی كورد، وه‌كو كرده‌وه‌كانی ڕژێمی پێشوو، كاتێك گه‌مارۆی هه‌رێمی دا و چه‌كی كیمیاوی دژی به‌كار هێنا، بۆیه‌ ده‌پرسم كوتله‌ سوننه‌كان چۆن به‌مه‌ ڕازی بوون و ده‌نگیان به‌و یاسایه‌ دا، ئایا‌ ئه‌مه‌ وه‌ڵامی گه‌لی كورده‌ كاتێك سه‌رۆك بارزنی فرۆكه‌ی نارد بۆ به‌غدا بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاواره‌كانی عه‌ره‌بی سوننه‌ بۆ كوردستان و پارێزگاریكردن لێیان.

دوێنێپه‌رله‌مانی عێراق به ‌زۆرینه‌ی ده‌نگ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌یان په‌سه‌ند كرد به‌بێ ئه‌وه‌ی داواكاریی كورد جێبه‌جێ بكرێت، بۆیه‌ كوردیش بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌یان كرد و ده‌نگیان پێ نه‌دا

ھەواڵی زیاتر