بەرپرسی هەواڵگری توركیا به‌نهێنی لەگەڵ ڕژێمی ئەسەد كۆبووەتەوە

میدیاكانی توركیا بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ هاكان فیدان بەرپرسی دەزگای “میت” هەواڵگری توركیا له‌ سه‌ره‌تای مانگی شوباتدا چه‌ند جارێك به‌ نهێنی چووەته‌ شاری لازقییه‌ و له‌گه‌ڵ عه‌لی مه‌ملووك سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی سووریا كۆبووه‌ته‌وه‌.

لەمبارەیەوە حكوومه‌تی ئاكپارتی هیچ لێدوانێكی بڵاونه‌كردووەته‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی رۆژنامه‌ی (میللیه‌ت)ـی نزیك له‌ ئاكپارتی، ده‌نگۆیه‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه‌.

رۆژنامه‌ی (میللیه‌ت) ئاشكرای كرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا بوونی نه‌ماوه‌، بۆیه‌ هاكان فیدان له‌ سووریا ته‌نیا له‌گه‌ڵ یه‌ك لایه‌ن كۆ نه‌بووه‌ته‌وه‌، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ئه‌كته‌رانه‌ كۆبووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ سووریا هه‌ن.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی داوه‌، زۆر جار حكوومه‌تی توركیا راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سووریا كۆبووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام زۆر جاریش له‌ رێگه‌ی رووسیاوه‌ توانیویه‌تی كۆبوونه‌وه‌ ئه‌نجام بدات.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیاكانی توركیا، هاكان فیدان بۆیه‌ چووه‌ته‌ سووریا تا حكوومه‌تی سووریا رازی بكات، له‌ ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین پشتگیری له‌ توركیا بكات، له‌ به‌رامبه‌ردا ئه‌وانیش په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ سووریا ئاسایی ده‌كه‌نه‌وه‌.

ھەواڵی زیاتر