هێزەکانی سەر بە حکومەتی سووریا چوونە نێو گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب، پێشتر لەدەست یەپەگە بوون

دوای ئەوەی هێزەکانی پاراستنی گەل یەپەگە ، گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب-یان چۆڵکرد و بەرەو عەفرین کشانەوە ، هێزەکانی سەر بە حکومەتی سووریا چوونە نێو گەڕەکە کوردییەکان و ئاڵای سووریایان لەو گەڕەکانە هەڵکرد.

دوێنی ئاژانسی پەیامنێر بڵاویكردەوە كە، سوپای سووریا چووەتە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی یەپەگە لە شاری حەلەب.

رۆژی 20-2-2018 لەدوای رێککەوتنی یەپەگە و حکومەتی سووریا لەسەر چوونی هێزە شەعبییەکانی سەر بە سوپای سووریا بۆ نێو عەفرین ، ئەو هێزانە گەیشتنە ناوەندی شاری عەفرین و لە گۆڕەپانی ئازادی پێشوازییان لێکرا.

AFP / GEORGE OURFALIAN

ھەواڵی زیاتر