واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی به‌رگری فریاكه‌وتن و زێره‌ڤانی ئاشكرا ده‌كرێـت

له‌ ئێستادا هێزه‌كانی به‌رگری و فریاكه‌وتن و زێره‌ڤانی له‌ چاوه‌ڕوانی ڕاگه‌یاندنی خشته‌ی مووچه‌كانیان دان له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارای سه‌رچاوه‌یكی بالا واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌كانیان ئاشكرا كرد.

لیوا/ هاوڕێ مه‌غدید ،جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی به‌رگری و فریاكه‌وتن  ڕاگه‌یاند: به‌ مه‌به‌ستی زانینی واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌كانمان په‌یوه‌ندیم كردووه‌ به‌ وه‌زاره‌تی دارای و پێیان ڕاگه‌یاندووم پاش گه‌یشتنی پاره‌ی نه‌وت به‌ زوترین كات مووچه‌كانیان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كه‌ین.

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ به‌ گوێره‌ی زانیاریه‌ك كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی دارایی  كه‌وتوون، هه‌فته‌ی داهاتوو خشته‌ی مووچه‌ی هێزه‌كانی به‌رگری فریاكه‌وتن و زێره‌ڤانی ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت.

ھەواڵی زیاتر