مووچەی ئەم چینە لەلایەن ئەمریكاوە خەرج دەكرێت، ئەمرۆ پارەكە دەگات

مووچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌ت و لیواكانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ خه‌رج ده‌كرێت.

بڕیاره‌ له‌م مانگه‌وه‌ مووچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌ت و لیواكانی پێشمه‌رگه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ دابین بكرێت، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش ده‌ڵێت چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ پاره‌كه‌ ڕه‌وانه‌ی‌ بانكی كوردستان بكرێت.

جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ڕایگه‌یاند مووچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌ت و لیواكان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ دابینده‌كرێت، وتیشی‌ بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ پاره‌كه‌ ڕه‌وانه‌ی بانكی كوردستان بكرێت و له‌وێشه‌وه‌ بخرێته‌سه‌ر حسابی وه‌زاره‌تی دارایی و پاشان ته‌حویلی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بكرێت.

ساڵی ڕابردوو ئه‌مریكا بڕی 415 ملیۆن دۆلاری وه‌ك هاوكاری بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ خه‌رج كرد، كه‌ بۆماوه‌ی نزیكه‌ی ساڵێك مووچه‌ی 36 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی لێدرا” ئه‌مساڵیش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكاوه‌ بڕی 365 ملیۆن دۆلار بۆ هاوكاری پێشمه‌رگه‌ ته‌رخانكراوه‌.

ئه‌مڕۆ كۆتایی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی یه‌كه‌كانی70 و 80ـی پێشمه‌رگه‌ دێت، به‌ڵام تائێستا دیوانی وه‌زاره‌ت و لیواكانی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌” مووچه‌ی مانگی 10ـی‌ ساڵی‌ ڕابردوویان وه‌رنه‌گرتووه‌.

ھەواڵی زیاتر