ئەو ھێزانە كێین كە چوونەتە عەفرین

دوای ئەوەی پەكەكە و ڕێزمی سوریا و ڕژێمی ئێران ڕێككەوتن بە ڕادەستكردنی عەفرین بە بەشار ئەسەد، لە ئێستادا چەند ھێزێكی سەر بە بەشار ئەسەد و ئێران گەیشتنە ناو عەفرین.

ئاژانسی پەیامنێر ناوی ئەو ھێزانەی بەشار ئەسەد ئاشكرا دەكات كە چوونەتە ناو عەفرین.

بەپێی میدیاكانی سوریا بیت، ھەریەك لە ھێزەكانی میللی سوریا(شەبیحەی ئەسەد) و كەتیبەكانی نوبل و زەھرا و بەشێك لەو میلیشیایانەی ئێران سەرپەرشتیان دەكات، گەیشتوونەتە ناو عەفرین.

شەبیحەكانی بەشار ئەسەد ڕابردوویەكی خراپیان ھەیە و ساڵی ٢٠١٣ بەپێی گڕتەیەك كەلە توڕەكۆمەڵایەتیان بڵاوكرایەوە، ئەندامانی ھێزی میللی(شەبیحە) دڵی چەند سەربازێكی سوپای سوریای ئازادیان بە خاوی دەخۆارد، ئەمەش كاردانەوەی زۆری دروستكرد و روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئەم ھێزەی بە یەكێك لە ھێزە قیزەوەنەكان ناساندووە.

ھەواڵی زیاتر