دوای گەیشتنیان بە عەفرین، توركیا دوو شەبیحەی بەشار ئەسەدی كوشت

ناوه‌ندی راگه‌یاندنی یه‌په‌گه‌ له‌ شاری عه‌فرین له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه‌، وێڕای هێرشی ئاسمانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر زه‌ویش تۆبخانه‌كانی توركیا له‌ شاری ئه‌عزازه‌وه‌‌، هێزه‌ میللییه‌كانی سه‌ر به‌ سوپای سووریای له‌ عه‌فرین بۆردومان كردووه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ دوو سه‌ربازی سووریا كوژراون.

ئاژانسی سانای سه‌ر به‌ حكوومه‌تی سووریاش بڵاویكرده‌وه‌، هێزه‌كانی سوپای توركیا كه‌ ده‌ستیان به‌ كرده‌یه‌كی سه‌ربازی به‌ناوی “چڵه‌ زه‌یتوون” له‌ دژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل “یه‌په‌گه‌” كردووه‌، چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان بۆردومانكردووه‌، كه‌ هێزه‌ میللییه‌كانی سه‌ر به‌ سوپای سووریای لێیه‌، كه‌ بۆ وەرگرتنی عه‌فرین لە یەپەگە چوونه‌ته‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌.

ئەمرۆ ھێزەكانی شەبیحەكانی بەشار ئەسەد بۆ وەرگرتنەوەی عەفرین لە یەپەگە بە ڕیكەوتن لەگەل پەكەكە گەیشتنە ناو شاری عەفرین بە بیانووی پاراستنی عەفرین.

ھەواڵی زیاتر