ئاگاداری ئەم فێلە بن كە بۆ دزینی ئۆتۆمبێل بڵاوبووتەوە!

كاتێك كه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت قفڵكراوه‌ و كه‌سی تێدانییه‌ له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌تدا یاخود له‌ مۆڵێك كه‌ چوویت بۆ بازاڕكردن، هه‌ندێك دز فێربوون كه‌ پاره‌ی ئاسن ده‌خه‌نه‌ ناو ده‌سكی ده‌رگای لای سه‌كن.

ئاكاتێك كه‌ سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ده‌كه‌ویت و لێی ده‌خوڕیت هیچ ڕونادات، به‌ڵام كاتێك ده‌وەستیت و ده‌رگای ئۆتۆمبێله‌كه‌ت داده‌خه‌یت، قفڵی ناوه‌ندی (مه‌ركه‌زی) به‌ ته‌واوه‌تی كارناكات و به‌وهۆیه‌وه‌ ده‌رگاكه‌ی كه‌ پاره‌كه‌ی پێوه‌یه‌ قفڵ نابێت، بۆیە دزەکە تا شوێنی مەبەست دوات دەکەوێت و ئۆتۆمبێلەکەت دەدزێت، بەهۆی دانانی ئەو پارەیە لەدەرگای سەکندا، زۆر بە ئاسانی دەرگاکەی بۆ دەکرێتەوە.

دواتر دزەکە دواتده‌كه‌وێت و ئۆتۆمبێله‌كه‌ یاخود ئه‌و شتانه‌ی كه‌ له‌ ناویاندایه‌ ده‌دزن.

شاره‌زایانی ئاسایشی ئه‌مریكا هۆشدارییان داوه‌ته‌ شۆفێره‌كان له‌و جۆره‌ فێڵه‌ی دزه‌كان و ئاگاداری خه‌ڵكیان كردووه‌ته‌وه‌ پێش ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌رگای ئۆتۆمبێله‌كانیان قفڵ بكه‌ن به‌ وردی ته‌ماشایان بكه‌ن، نه‌وه‌ك ئه‌و فێڵه‌یان به‌رامبه‌ر كرابێت.

ھەواڵی زیاتر