كاروان خۆشناو: داوا له‌سه‌رۆك ده‌كه‌م سنورێك بۆ ئه‌م هه‌لپه‌رستانه‌ دانێت

وته‌بێژی‌ پێشووی‌ پۆلیسی‌ هه‌ولێر، داوا له‌بارزانی‌ ده‌كات سنورێك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ دابنێت كه‌ هه‌ڵده‌ستن به‌ ناوزڕاندنی‌، ناوبراو ئه‌و كه‌سانه‌ به‌”كه‌سانی‌ ته‌قریر نوس له‌قه‌ڵه‌مئه‌دات”.

موقه‌ده‌م كاروان خۆشناو كه‌ له‌مانگی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2015 له‌كاری‌ وته‌بێژی‌ پۆلیسی‌ هه‌ولێر دورخرایه‌وه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كه‌وه‌ رونیده‌كاته‌وه‌  “له‌ەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا سەردانی مامۆستایی بەڕێز (عەلی باپیر) بۆ ئێمە بۆتە بنیشتە خۆشەی سەر زاری هەمان تاقم ،کە دووبارە دەیانەوێت پشێوی بخەنە ڕەوشەکە “..

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت “بۆ مێژوو دەیڵێم سەردانەکەی مامۆستا بۆ لایی ئێمە زۆر ئاسایی بووە، دەبوایە لەماڵی حاجی برام بێت ،بەڵام بەهۆی بچووکی خانووەکەی گوسترایەوە ماڵی من، و لەم دانیشتنەدا غەیری قسەی خۆش، و شیکردنەوە سورەتی کەهف هیچ شتێکی تر باسی لێوە نەکراوە” .

كاروان خۆشناو ده‌شڵێت “دوا بەدوای تەواوبوونی سەردانەکە، یەکسەر هەڵسام بەدانانی وێنەی سەردانەکە لەئەکاونتی کەسی خۆم لە ئینستگرام ئەمەش بۆ بەرچاو روونی، نەبادا هەمان کەسانی هەڵپەرست و نەفس نزم نان و پیازی پێ بخۆن و، سینارێویەکی تر دروست بکەن ،کەچی ئەمجارەیان زۆر بەتووندی بەبێ گوێدانە خەباتی بنەماڵەکەمان چەندین سینارێو و بوختانیان بۆ هەڵبەستووین، کە گوایە ئێمە چووینەتە رێزی کۆمەڵی ئیسلامی “.

ناوبراو رێزی‌ هه‌یه‌ بۆ عه‌لی‌ باپیری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستان “بەڵام لێرە و لە سۆنگەی ئەم نووسراوە ڕایدەگەینم من هەر کوڕەکەی جارانم و خزمەتکردنی کوردستان و کوردستانیان لووتکەی ئامانجمە،و هیچ بەتەما نیم لەکاردانەوەیەکی ساتەوەختی، یان پەرچە کردارێکی خێرا هەڵوێستە نەگۆڕەکانم لەدەست بدەم “.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت “من مقدم کاروان خۆشناو ئەم روونکردنەوەیە دەخەمە بەردەم جەنابی سەرۆک بۆ ئەوەی حەدێک بۆ ئەم هەڵپەرستانە دابنێت، و ڕایدەگەینم کەهەر لەسەر ئەو رێبازە و خەمخۆر و دلسۆزی کورد و کوردستانم” .

ناوبراو له‌سه‌ر دورخستنه‌وه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 2015 یشه‌وه‌ ده‌ڵێت: ئەوەی مایەی خۆشحاڵیە کە لە رۆژی ۱۳ ئابی ۲۰۱۷ بەدیداری برای خۆشەویستم فەرماندە (ڕەوان ئیدرس بارزانی)، شاد بووم، کە گوایە بەفەرمانی ئەو سڕکراوم ، بەرێزیان بێ ئاگایی خۆی لەم بابەتە نیشاندا و زۆر بەڕێزەوە روونکردنەوەی خۆیی خستەڕوو، کە دووبارە بۆمان دەرکەوت کە هەر هەمان کەسانن کە لە ئاوی لیڵدا هەوڵی ڕاوکردنی رۆڵە بە ئەمەکەکانی شاری هەولێر دەدەن، لە پێناو دوورخستنەوەیان و قۆرخکردنی دۆخەکە.

ھەواڵی زیاتر