نادال یەکەم یاری لە وێمبێڵدۆن بردەوە

 لە یارییەکی دیکەدا رافایل نادالی ئیسپانی لە یەکەم یاریدا بردنەوەیەکی گرنگی لە پاڵەوانێتییەکەدا بەدەستهێنا. لە قۆناخی یەکەمدا نادال رووبەڕووی جۆن میلمانی تێنسزانی ئوسترالی بووەوە و یارییەکەی بە ئاسانی و بە ئەنجامی سێ کۆمەڵەی بێوەڵام لێبردوە. ئەنجامی هەرسێ کۆمەڵەکەش، شەش یەک ، شەش سێ ، شەش دوو بوون. لە ئەگەری بەدەستهێنانی نازناوی وێمبڵدۆن، رافایل نادال، پلەی یەکەمی ریزبەندی گشتی تێنسزانانی جیهان لە ئاندی مورای وەردەگرێتەوە و جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە پلەی یەکەم.
ھەواڵی زیاتر