ئه‌رێ گۆڕان ده‌رچوه‌ یان ده‌رکراوه‌؟!

ئومێد خۆشناو

ئه‌و ده‌مه‌ی گۆڕان بڕیاریدا بێته نێو حکومه‌ت‌و کۆتایی به‌زه‌مه‌نی ئوپۆزسیۆنبونی بهێنێت، بۆچونێکی دروست هه‌بو که‌، ئه‌وکاره‌ی گۆڕان تاکتیکه‌و بۆ کاتێکی دیاریکراوه‌و له‌زه‌مه‌نێک بڕیاری کشانه‌وه‌ له‌حکومه‌ت ده‌دات‌و وه‌ک که‌رسته‌یه‌کی ئیعلامی هه‌ڵبژاردن به‌کاری ده‌هێنێت!.

به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی گۆڕان که‌رسته‌ی ده‌وڵه‌تداریی‌و حوکمڕانی نه‌بو، نیازه‌که‌شی ئاشکراو ڕون بو، هه‌ر زو سیحری خه‌ونه‌که‌ی پوچه‌ڵ کرایه‌وه‌، بۆیه له‌حکومه‌ت ده‌رکراو جڵه‌وی په‌رله‌مانیشی لێسه‌ندرایه‌وه‌،هه‌ڵبه‌ت ده‌بوایه هه‌ر له‌ده‌سپێک ئه‌و فرسته‌ به‌گۆڕان نه‌درێت‌و ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان پێبدرێ،به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر هاش‌و هوشه‌ بێ بنه‌مایه‌کانیان،چونکه وه‌ک گووتم گۆڕان که‌رسته‌ی حکومڕانی نیه‌و دیواره‌کانی گۆڕان له‌سه‌ر بنه‌مای هاش و هوش وفه‌وزاو موزایه‌دات وهاشوب ونائارامی دروستکراون.

به‌ڵام له‌به‌ر کۆمه‌ڵێک ئیعتیبارات ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان پێدرا،که‌ سه‌رئه‌نجام نه‌یان توانی خزمه‌ت به‌ ڕه‌وتی دیموکراسی و ژیان و ژینی خه‌ڵکی کوردستان وخاک و خه‌ڵکه‌که‌ی بکه‌ن.

بۆیه ئه‌و بڕیاره‌ی داویانه‌ به‌کشانه‌وه‌یان له‌حکومه‌ت،لای خه‌ڵکی کوردستان به‌یه‌ک فلوس لێیان ناکڕدرێت و هیچ به‌هایه‌کی نیه‌و نابێت.

ئه‌وه‌ گۆڕان، ئه‌ی کۆمه‌ڵ بۆ؟

بێشک ئه‌وه‌ پرسیارێکه‌و ده‌بێت بکرێ و به‌رسڤه‌که‌شی زۆر ڕونه‌!.

ده‌مێکه لای هه‌مووان ڕوونه‌ که‌،کۆمه‌ڵ بۆته‌ پاشکۆی گۆڕان و وه‌کو کۆمبارسی گۆڕان ده‌خوێنێت،واته‌ ده‌کرێ بڵێین کۆمه‌ڵ ژورێکه‌ له‌ژووره‌ فه‌وزه‌ویه‌کانی گۆڕان،به‌ڵام ناوی ژووره‌که‌ دیارنیه‌،هه‌ربۆیه پێم وایه‌ باشترین ناو بۆ کۆمه‌ڵ ئه‌وه‌یه ناوی لێبنرێت ژووری نوێژ خوێنانی گۆڕان.!

 

 

که‌وایه‌ عه‌زیزان هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌که‌تان ڕونه‌ وبه‌خه‌ڵکی کوردستانی مه‌فرۆشن، ئێوه‌ له‌حکومه‌ت نه‌کشاونه‌ته‌وه‌،به‌ڵکو له‌حکومه‌ت ده‌رکراون ده‌ر….

ھەواڵی زیاتر