سروە عەبدولواحید ئەو كەسە ئاشكرا دەكات كە شاسواری ڕفاندووە

سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای پاراستن و زانیاری/زانیاری به‌ فڕاندنی شاسوار عه‌بدولواحید تۆمه‌تبار ده‌كات.

له‌ لێدوانێكێكیدا بۆ سایتی فورات نیوز، سروه‌ عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی به‌رچاوی كه‌وتون و شاسوار عه‌بدولواحید-ی برایان پێ رفاندووه‌، ئۆتۆمبیله‌كانی سه‌ربه‌ ده‌زگای دژه‌ تیرۆر و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بوون.

دوای رفاندنی شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، سروه‌ عه‌بدولواحید له‌لێدوانێكدا بۆ سایتی فورات نیوز، لاهور شێخ جه‌نگی، ێوه‌به‌ری ده‌زگای پاراستن و زانیاری/زانیاری تۆمه‌تبار كردبوو به‌ فڕاندنی براكه‌ی تۆمه‌تبار كردبوو.

سه‌رۆكی فراكسیۆن بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ له‌ براكه‌ی كراوه‌ كه‌ له‌كاتی گه‌یشتنه‌وه‌ی بۆ سلێمانی ده‌ستگیر ده‌كرێت.

شه‌وی سێشه‌ممه‌ 19ی كانونی یه‌كه‌می 2017، له‌كاتی گه‌یشتنه‌وه‌ی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەلایەن هێزێكی ئەمنییەوە دەستگیركرا.

هه‌ر رۆژی سێشه‌ممه‌ دواكاری‌ گشتی‌ داوایكرد شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی‌ جوڵانەوەی‌ نەوەی‌ نوێ‌ رێكاری‌ یاسایی‌ بگیرێتە بەر بەهۆكاری‌ ئەوەی‌ “هانی‌خەڵكی‌ داوا بۆ خۆپیشاندان و جوڵە پێكردنیان و لەئەنجامدا ئەم خۆپیشاندانە ئەنجامی‌ خراپی‌ لێكەوتۆتەوە”.

ھەواڵی زیاتر