تەندروستی كوسرەت ڕەسوڵ ناجێگیرە

دوای ئەوەی ئەمرۆ بەیانی ١١ـی١١ـی ٢٠١٧ كوسرەت ڕەسوڵ جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی نشتیمانی كوردستان لەناكاو باری تەندرۆستی تێك چوو، بە پەلە گەیەندرایە نەخوشخانەیەكی سلێمانی.

بەپێی ئەو زانیاریانەی كە ئێستا دەست ئاژانسی پەیامنێر كەوتوون، تەندروستی كوسرەت ڕەسوڵ لە ئێستادا زۆر خراپە و دكتورەكان ٥ مەتر لە ڕیخولەكانی بڕیوەتەوە.

زانیاریەكانی ئاژانسی پەیامنێر ئاماژە بەوە دەكەن كە دكتورەكان وتوویانە نابێت ٣ رۆژ كوسرەت ڕەسوڵ بجولێنرێت و دوای ئەو سێ رۆژە رەوانەی دەرەوەی وڵات دەكرێت.

دكتورەكانی شاری فاروقی تەندروستی، دڵنیان لەوەی كاك كوسرەت بە مادەیەكی ژەھراوی وای لیھاتووە و ڕیخۆلەی بە تەواوی لەناو چووە.
٣٠ خۆلەك بەر لە ئێستا كوسەەت رەسوڵ بۆ ماوی ٥ خۆلەك قسەی كردووە و دواتر دەربازی كوڕی بە گریانەوە ل ژوری باوكی ھاتووتەدەرەوە.

 

ھەواڵی زیاتر