كوەیت ئاشكرای كرد… شەری ئێران و ئەمریكا نزیكە

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوه‌یت ده‌ڵێ، دۆخی ناوچه‌كه‌ كه‌وتوه‌ته‌ مه‌ترسییه‌وه‌‌و ئاماژه‌كانی جه‌نگ به‌دیده‌كرێت.

مه‌رزوق غانم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوه‌یت ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری دروستبوونی شه‌ڕ له‌نێوان ئه‌مریكا ‌و ئێران له‌ناوچه‌كه‌ ڕایگه‌یاند، “له‌سه‌ر بنه‌مای زانیارییه‌كان‌و گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت به‌ڵێ به‌داخه‌وه‌ ئه‌گه‌ری جه‌نگ له‌ئارادایه‌، ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ له‌ئاستێكی زۆر به‌رزدایه‌‌و شته‌كان به‌وشێوه‌یه‌ ناڕۆن كه‌ هیواخوازبووین بڕوات”.

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوه‌یت باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنی له‌نێوان په‌رله‌مان‌و حكومه‌ت به‌ڕێوه‌چووه‌، بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست له‌ئه‌گه‌ری دروستبوونی شه‌ڕ له‌ناوچه‌كه‌.

هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌ریتانیا به‌فه‌رمی ڕایگه‌یاند، هه‌ڵوێستیان هاوشێوه‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌مریكایه‌ په‌یوه‌ست به‌كێشه‌ ئێران، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر به‌ریتانیا یه‌كێك بوو له‌و وڵاتانه‌ی داكۆكی له‌ ئێران ده‌كرد له‌به‌رامبه‌ر كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی.

ھەواڵی زیاتر