حكومەتی ھەرێم ماڵپەڕە سێكسیەكان فلتەر دەكات

بڕیار وایە ماڵپەڕە سێكسیەكان لەلایەن حكومەتی ھەرێمی كوردستان، فلتەر بكرێن و بۆ ئەم مەنەستەش نووسراوێك ئاراستە ئەو كۆمپانیایانە كراوە كە ھێڵەكانی ئينتەرنێت دابین دەكەن.

مەلا عەبدوڵا وەیسی، سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاند، لە پێناو رێگریکردن لە تێکچوونی بەھا کۆمەڵایەتییەکان لە کوردستان، داوای فیلتەرکردنی ئەو ماڵپەڕانەیان کردووە.

پرسیاری ئەوەشی کرد: ”چۆن دەبێت لە زۆربەی وڵاتاندا ئەو سایتانە فلتەر بن، کەچی لە کوردستان کراوە بن؟“.

مەلا عەبدوڵا وەیسی جەختی کردەوە کە لە چوارچێوەی داخوازییەکانیان بۆ فلتەرکردنی ماڵپەڕە سێکسییەکان، داوایان ئاراستەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردووە و ”ئەوانیش ڕێکاری باشیان گرتووەتە بەر“.

هەر لەمبارەیەوە ئومێد محەمەد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند: ”بۆ فلتەرکردنی ئەو سایتانە، نووسراومان ئاراستەی کۆمپانیاکانی بواری ئینتەرنێت کردووە“، بەڵام هیچ زانیارییەکی لەبارەی کاتی فلتەرکردنی ماڵپەڕەکان ئاشکرا نەکرد.

ھەواڵی زیاتر