ئەمریكا بۆ ھاوڵاتیانی: سەردانی عێراق نەكەن

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا توندترین هۆشداریی ئەمنی بۆ هاووڵاتیانی ئەمریكا بڵاو كردەوە و تێیدا رایگەیاند بە هۆی ئەوپەڕی گرژبوونی بارودۆخ لە عێراق، پێویستە هاووڵاتیانی ئەمریكا ئاگەداری خۆیان بن.

لە ئاگەدارییەكەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا، چوار خاڵ بۆ هاووڵاتیانی ئەمریكا خراوەتەڕوو:

یەكەم: گەشتی عێراق مەكەن.

دووەم: لەو شوێنانە دوور بكەنەوە كە بە شوێنی كۆبوونەوەی ئەمریكیەكان ناسراوە.

سێیەم: زانیاری لەبارەی خۆتانەوە مەدركێنن.

چوارەم: ئاگەداری دەوروبەری خۆتان بن.

جێی باسە ئەمە لە دۆخێكدایە كە زیاتر لە هەفتەیەكە پەیوەندییەكانی ئەمریكا و ئێران تا ئەوپەڕی گرژ بووە و ئەگەری زۆری هەڵگیرسانی شەڕ دەكرێ، بە تایبەتیش دوای ئەوەی كەشتی فڕۆكەهەڵگری ئابراهام لینكۆڵن بەرەو ئاوەكانی كەنداو كەوتەڕێ.

ھەواڵی زیاتر