شێخ جەعفەر: ئەمریكا و بەریتانیا و ئەڵمانیا ھەوڵی یەكخستنی پێشمەرگە دەدەن

جەعفەر شێخ مستەفا، فەرماندەی هێزەكانی 70 ی پێشمەرگە ئاشكرایدەكات 3 تیمی ئەمەریکایی و به‌ریتانی و ئه‌ڵمانی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ن بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ی هێزه‌کان، بەپێویستیشی دەزانێت هەرێمی كوردستان سوپایەكی یەكگرتوی هەبێت.

جەعفەر شێخ مستەفا، فەرماندەی هێزەكانی 70 ی پێشمەرگە “یەكێتی” بە دەنگی ئەمریكای وتوە ” هه‌رێمی کوردستان پێویسته‌ سوپایه‌کی یه‌کگرتووی هه‌بێت، بۆیه‌ هه‌وڵی جدی بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ئارادایه‌، نه‌بوونی بودجه‌ و شه‌ڕی داعش له‌مپه‌ر بوون له‌به‌رده‌م یه‌کخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌رابردوودا، به‌ڵام حکومه‌تی تازه‌ی هه‌رێم هه‌وڵی جدی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌دات”.

راشیدەگەیەنێت ئەمریكی‌و بەریتانی‌و ئەڵمانییەكان بەرنامەیەكی تۆكمەیان داناوە بۆ یەكگرتنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، ده‌رباره‌ی ئامانجی هاوپه‌یمانان له‌ هه‌وڵدان بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌، ئەو وتی”مادام هه‌رێم حکومه‌ت و په‌رله‌مانی هه‌یه‌، ئه‌وان پێیانوایه‌ ده‌بێت خاوه‌ن سوپایه‌کی یه‌کگرتووش بین بۆیه‌ له‌و ڕووه‌وه‌ هاوکارمان ده‌بن.”

ھەواڵی زیاتر