حەشدی شەعبی: بەشێك نابین لە ململانێی ئێران و ئەمریكا

وتەبێژی میحوەری باكوری عێراقی حەشدی شەعبی دەڵێت، هێزەكانیان بەشێك نابن لە ململانێی نێوان ئێران و ئەمریكا، جەخت لەسەر ئەوەشدەكاتەوە عێراق ڕازی نابێت وڵاتەكەی بكرێتە گۆڕەپانی ململانێ.

https://www.facebook.com/274466905875/posts/10155986342040876?sfns=mo

عەلی حوسێنی وتەبێژی حەشدی شەعبی بەدەنگی ئەمریكای راگەیاند، ئێمە ئێرانی نین تا بەرگری لە دەوڵەتێكی تر بكەین، ئێمە بەشێكین لە سیستەمی سەربازی عێراق و لە ژێر فەرماندەیی سەرۆك وەزیرانداین.

عەلی حوسێنی، وتیشى” عێراق نابێتە بەشێك لە ململانێی نێوان ئەمریكاو ئێران، وتیشی، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هاتە بەغدا، دەركەوت عێراق شەڕی ئابووری لەدژی ئێران و بۆ بەرژەوەندی ئەمریكا ناكات.

سەبارەت بەهەبوونی پەیوەندی فەرمی لەنێوان ئێران و بەشێك لە هێزەكانی حەشدی شەعبی، وتەبێژەكەی حەشد رەتیكردەوە هیچ هێزو فەسیلەیەكی سەربە حەشدی شەعبی لەژێر فەرمانی ئێرانیەكاندا بێت، وتی” هەر بڕیارێك لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە دەربچێت، ئێمە پابەند دەبین پێوەی.

لەكۆتایی قسەكانیدا حوسێنی پێیوابوو ئەگەری پێكدادانی سەربازی لە نێوان ئەمریكا و ئێران لە ئارادا نیە، ئەو دەرهاویشتانەی كە ڕوویانداوە وەكو خراپبوونی دۆخی ئابووری ئێران و هەڕەشەكردن لەیەكتری تەنها دەرئەنجامی شەڕی دەروونیە.

ھەواڵی زیاتر