سروە عەبدولواحید: بنەماڵەی تاڵەبانی بەهەڵمەت‌و دژایەتی بۆ سەر نەوەی نوێ‌ دەستپێكردووە

سروە عەبدولواحید، یەكێك لەكەسە دیارەكانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌، بنەماڵەی تاڵەبانی بە هەڵمەت‌و دژایەتی جوڵانەوەكەیان تۆمەتبار دەكات.

سروە عەبدولواحید لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە هەڵمەتی دەستگیركردن‌و رفاندنی ئەندامانی نەوەی نوێ‌ لەلایەن بنەماڵەی تاڵەبانی جێبەجێدەكرێت.

سروە قسەی بۆ كەناڵی RT كردووەو ئاشكراشیكردووە، هێزی ئاسایش هەڵمەتەكان بۆ سەر ئەندامانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ ئەنجامدەدەن، كە لەو بارەشەوە رەخنەی گرتووە.

هەروەها باسی لەوەش كردووە، كە 11 كەس لەجوڵانەوەی نوێ‌ دەستگیركراون‌و هیچ تۆمەتێكیش لەسەر دەستگیركراوەكان نییە، باسی لەوەش كردووە، هۆكاری دەستگیركردنەكان تەنیا بەهۆی ئەوەیە، جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ پارتێكی ئۆپۆزسیۆنی یەكێتی نیشتمانییە.

باسی لەوەش كردووە، بنەماڵەی تاڵەبانی نایانەوێت لەناوچەكە، بەتایبەتی لەسلێمانی حیزبی نوێ‌ دروست ببێت، بۆیە دژایەتی جوڵانەوەیەكی وەك نەوەی نوێ‌ دەكەن.

ھەواڵی زیاتر