مووسڵ.. داعش هەڵدەکوتێتە سەر ماڵی موختارێک و 8 کەس لەو ماڵە سەردەبڕدرێت

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی ئایار، سەرچاوەیەکی ئەمنی له‌ شارى مووسڵ رایگەیاند، له‌ هێرشێكدا بۆ سەر ماڵی موختارێک لە بەری راستی ئه‌و شاره‌، چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش 8 کەسیان سەربڕی.

سەرچاوەکە لە لێدوانێکی بۆ ماڵپەڕی “سۆمەرییە نیوز” گوتی، “چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش هەڵیانکوتایە سەر ماڵی موختارێک لە ناوچەی کەوادر کە کەوتۆتە بەری راستی شارى مووسڵ و، موختارەکە و هاوسەرەکەی و هەر 6 منداڵى ئه‌و خێزانه‌يان سەربڕی”.

ھەواڵی زیاتر