په‌رله‌مانی كوردستان پێشنیازی یاسای كاراكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی په‌سه‌ند كرد

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٨ی ئایار، په‌رله‌مانی كوردستان پێشنیازی یاسای كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به‌ ده‌نگی ٨٩ په‌رله‌مانتار په‌سه‌ند كرد.

بەپێی رێکارە یاساییەکان دوو رۆژ لەبەردەم فراکسیۆنەکان دەبێت بۆئەوەی كانديدى خۆیان ئامادەبکەن، دواتر سێ رۆژ لەبەردەم لایەنەکاندا دەبێت بۆ ئەوەی تانە لە كانديده‌كه‌ بدەن، ئەگەر هەر كانديدێك مه‌رجه‌ ياساييه‌كانى تێدا بێت، ئەوا دوای دوو بۆ سێ رۆژ، دانیشتنی پەرلەمان ئەنجام دەدرێت و سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانەوە هەڵدەبژێردرێت و سوێندنی یاسایی دەخوات.

ھەواڵی زیاتر